بۆردی هۆشیاری
ئۆرگانێکی هۆشیاری و رۆشنبیریی سیاسییە، لە چوارچێوەی مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری، بە پێی پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکراوی پێنجەمین کۆنگرەی ( ی.ن.ك ) لەساڵی ٢٠٢٣ دامەزراوە.
ئەرکەکانی بریتین لە: دەستەبەرکردنی پێداویستییەکانی هۆشیارکردنەوەی فیکری و سیاسی و حزبی، لەبەر رۆشنایی بنەما فیکری و سیاسییەکانی پەیڕەو و پڕۆگرامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە ئاشتی و مافی چارەی خۆنووسین، تۆکمەکردنی بەهاکانی دیموکراسی، سیکۆلاریزم، مافی مرۆڤ و دادی کۆمەڵایەتی، تاوتوێکردنی پرسەکانی بیری هاوچەرخ و رەوتە فیکرییە نوێیەکان، دابینکردنی ئەدەبیاتی رێکخراوەیی، ئەرشیفکردن و دووبارە چاپکردنەوەی بڵاوکراوەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بەرهەمەکانی سەرۆك مام جەلال، نووسینەوەی مێژووی (ی.ن.ك ) و شۆڕشی نوێ و رۆڵی لە بوژاندنەوە و درێژەپێدانی گیانی خەبات و بەرگری.
Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved