لە چوار چێوەی زنجیرە سیمینارەکانی بۆردی هۆشیاری تایبەت بە پرسە جیاوازو کاریگەرەکان؛ بە بەشداری عەباس فەتاح ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان و ڕەحمان غەریب لە سەنتەری میترۆ و ئارام سەعیدی توێژەر؛ دوا پەرەسەندنەکانی کوردستان و هەڵبژاردنەکان لە سیمیناریکدا گفتوگۆی لەبارەوە کرا؛ لەو سیمینارەدا کە بەهێز حوسێن بەڕێوەی دەبرد، دۆخی سیاسی و پێشهاتەکانی ئەمڕۆ و هەڵبژاردن و چارەسەرەکان خرانە ڕوو.
لە داهاتوودا ناوەرۆکی سیمینارەکە لە سایت و سۆشیالمیدیای بۆردی هۆشیاری بڵاو دەکرێتەوە.