1976
- هێزێکی هاوبەشی هەرێمى(12) لەسەرجادەی ئالانە - خەلیفان بۆسەیان بۆ دوژمن نایەوە، دواجار قافڵەیەکی سەربازی گەورە کەوتە بۆسەکەوە و کە لە(2) فەوج سەرباز و زیاتر لە(100) جاش پێکهاتبوو، شەڕ دەستیپێکرد و ماوەی(11) کاتژمێری خایاند، زیانی دوژمن ئامر فەوجی(2)ى(ل22) لەگەڵ یەک ئەفسەردا کوژرا(44) سەرباز و جاش کوژران(41) سەرباز و نەقیب برینداربوون، زیانی گیانى هێزى پێشمەرگە ساڵح عەباس(ئاکۆیی) شەهیدبوو، پێشمەرگەیەکیتریش برینداربوو.
1976
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(7) لەزیلێکی سەربازیاندا لە نێوان(سەرئەوس و رەشی کەریان)دا، زیانی دوژمن(17) سەرباز کوژران و(10)ى تریش بریندارکران.
1977
- لەناو شاری سلێمانی لە ئۆتومبێلێکی پۆلیسی نەجدە درا(4) پۆلیس کوژران و(٢)ى تریش برینداربوون.
1977
- لە نزیك شارۆچکەى چۆمان ئۆتومبێلێکی ئەمن گولەبارانکرا و(1) معاون ئەمن و ئەمنێکى تر کوژران.
1977
- لە شارەزوور دەستگیرا بەسەر(11) مەکینەی تراکتۆری حکومەتیداو برایە گوندی میری سوور، سوپای دوژمن دوایکەوت بۆ گرتنەوەی. پێشمەرگەکان لێیان راپەڕین و شەڕ لە کاتژمێر(2:30)ی شەو تا(6:30) بەیانى درێژەی کێشا، زیانى دوژمن(25) سەرباز کوژران کە لاشەى(11)یان لە مەیدانی شەڕەکەدا بەجێمان و(38) سەربازیتریش بریندارکران، جاش شەعبییەکیش بەناوى(خلق) لێپرسراوی مونەزەمەی فاشیست لە سەیدسادق بریندارکرا و(11) تراکتۆر و(1) ئۆتومبێلی توێتا سووتێنران، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە یەک قەنناسە، یەک کڵاشینکۆف و یەک دەمانچەی رووسی و دوو سندوق فیشەکی رووسی و(112) مەخزەنی کڵاشینکۆف و هەندێك کەلوپەلیتر بوو، زیانی گیانى هێزى پێشمەرگە دوو پێشمەرگە برینداربوون.
1987
- هێزێكی هاوبه‌شی كه‌رتی(1،3،6)ی تیپی(51)ی گه‌رمیان له شه‌وی(18/19) له دوو قۆڵه‌وه چوونه ناوشاری كفری و ده‌ستیانگرتبه‌سه‌ر ره‌بایه‌ی"مه‌كینه‌ی به‌فره‌كه".
1993
- شه‌وی(18/19) دوژمن بۆ ماوه‌ی یه‌ك کاتژمێر ناوچه‌كانی"شێخ له‌نگه‌ر و كه‌ڵشێر ته‌په"ی تۆپباران كرد.
1989
- كاتژمێر(5)ی ئێواره شه‌هیدبوونی"مه‌لا ئه‌حمه‌د" و هاوڕێكانی به‌هۆی رووخانی ئه‌شكه‌وتی"داری خله" له گه‌رمیان.
1992
یه‌كه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی و جێگرانی، پاش یه‌كه‌مین كۆنگره‌ی گشتی"ی.ن.ك".
1992
- تێكشكاندنی هێرشێكی دوژمن بۆسه‌ر گوندی تۆپزاوا و ناوچه‌ی شوان له‌لایه‌ن تیپی(20)ی شه‌هیدانی چیمه‌نه‌وه.
1998
- دووەم کۆبوونەوەى هه‌ردوو وه‌فدی باڵای"ی.ن.ك" و"پ.د.ك" به‌ئاماده‌بوونی به‌ڕێز"عه‌زیز محه‌مه‌د" لەکۆیە بەسترا.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لەبارەگاى تایبەتى خۆى لەبەغدا پێشوازیکرد لە مستەفا عوسمان ئیسماعیل نێردراوى سەرۆکى سودان و وەفدێکى هاوڕێی. دەعوەتنامەى رەسمى سەرۆکى وڵاتەکەى گەیاندە سەرۆک تاڵەبانى بەمەبەستى بەشداریکردن لەکۆبوونەوەکانى خولى ئاسایی هەژدەیەمینى جامیعەى دەوڵەتانى عەرەبی لەسەر ئاستى لوتکە.
بابەتی زیاتر