1981
- هێزێکی دوژمن بەهێلیکۆپتەر هێرشیان کردەسەر گوندی گەرەوان، پێشمەرگەکانی هەرێمى(7و8) شێرانە لێیان راپەڕین و بەچەکى قورس شەڕێکی قارەمانانەیان لەگەڵ کردن و هێلیکۆپتەرى فاشیستەکان کەوتنە بۆردومانکردنی ناو گوندەکە و لە ئەنجامی شەڕەکەدا دوو هێلیکۆپتەر پێکران، یەکێکیان تائێستاش لەسەربازگەی ئاکۆیان ماوەتەوە و یەکێك لە فڕۆکەوانەکانیش برینداربوو، زیانی هێزى پێشمەرگەش(8) پێشمەرگەی قارەمان لە بۆردومانی فڕۆکەکان برینداربوون کە زۆربەیان برینەکانیان سووکە، بەداخەوە یەکێک لە بریندارەکان بەناوى"مستەفا عەوڵا" بەهۆی قوڵى برینەکانیەوە شەهیدبوو.
1976
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(7) بەئاڕبیجی و چەکی تر لە رەبایەیەکی"دیرییان"دا، توانیان(8) سەرباز برینداربکەن و مەفرەزەکەش بەسەلامەتی بگەڕێتەوە شوێنی خۆی.
1977
- دەستەیەك پێشمەرگە لە گوندی چێوە(شەقڵاوە) تووشی جاشەکانی خۆفرۆش ئەنوەر بەگی بێتواتە بوون، دوای دوو کاتژمێر شەڕ جاشەکان بەسەرشۆڕی هەڵاتن.
1977
- لە نزیك شارى کۆیە بۆسەیەك نرایەوە(8) سەرباز کوژران و دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(8) کڵاشینکۆف بوو.
1977
- لەناو شارۆچکەی چۆمان هەردوو خائین جەلال و قادر ئیعدامکران.
1977
- بۆ جاری دووەم نارنجۆکێك خرایە بارەگای ئیستخباراتی هەڵەبجەوە(2) ئیستیخبارات کوژران و یەکێکیتریش بریندارکرا.
1979
- پێشمهرگه"شادمان عوسمان مهجید" ناسراو به"ئومید" له زیندانی موسڵ له سێداره درا.
1985
- تیپی(85)ی بهڕانهتی و گرتنی مهركهز ناحیهی خۆشناوهتی و رهبیهكانی دهوروبهری.
1986
- بۆسهی پێشمهرگهكانی تیپی(23)ی سورداش لهسهرجادهی دوكان - سلێمانی و بهدیلگرتنی چهند خۆفرۆشێك.
1992
- كۆبوونهوهی(3) قۆڵی حكومهتهكانی ئێران - توركیا - سوریا.
بابەتی زیاتر