1977
- هێزێکی گەورەی سوپا بەیارمەتی جاش و پشتیوانی هێلیکۆپتەری شەڕکەر، هێرشی هێنایەسەر گوندی شێنێ(قەڵادزە) پێشمەرگەکان بەرەنگاریانبوونەوە، شەڕ(6) کاتژمێرى خایاند، دوژمن بەشکاوی گەڕایەوە سەربازگەی گۆجاڕ.
1977
- لەناوپردان(چۆمان) بۆسەیەک نرایەوە(8) سەرباز و نائیب زابتێک بەناوى کازم حسێن کوژران، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(5) کڵاشینکۆف بوو.
1981
- عەلی حەمە حەمە ساڵح، ناسراو بە عەلی جافەرانی ساڵی(1967) له‌ گوندی جافەران-ی قه‌ره‌داغ له‌ دایكبووه‌، لەڕۆژی(22/2/1981) ده‌ستگیركرا.
1986
- هێزێكی گه‌وره‌ی دوژمن كه‌ پێكهاتبوو له‌ سه‌دان جاش و سه‌رباز و به‌پاڵپشتی(4) تانك و(2) مده‌ڕه‌عه ‌و تۆپی قورس و(6) كۆپته‌ری باری و جه‌نگی و(2) فڕۆكه‌ی پیلاتۆز و(3) شۆفڵ، له‌كاتژمێر(8:30)ی سه‌رله‌به‌یانی، په‌لاماری هه‌ردوو گوندی"تۆمار و گورگان"یاندا به‌مه‌به‌ستی سووتاندنی، قاره‌مانه‌كانی تیپی(21)ى کەرکوک لێیان هاتنه‌ده‌ست و پاش(7) كاتژمێر شه‌ڕی سه‌خت، هێزه‌كه‌یان شكاند و زیانی دوژمن كوژرانی(15) سه‌رباز و جاش و تێكشكاندنی مده‌ڕه‌عه‌یه‌ك و ئۆتومبێلێك بوو(3) پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدبوون به‌ناوی"ئیحسان كه‌ریم، سه‌باح شه‌وكه‌ت، شوكر به‌كر".
1987
- كاتژمێر(11)ی شه‌و تاكو(2:30)ی هه‌مان شه‌و، تیپی(12)ی سۆران به‌تۆپی قورس تۆپبارانی باره‌گای فه‌یله‌قی(5)و ده‌زگاكانی رژێمیان كرد له‌ناو شاری رواندوز.
1992
- بۆ ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕین له‌ دژی سیاسه‌ته‌كانی رژێمی به‌عس، كۆمه‌ڵه‌ی خوێندكاران و لاوان له‌ سلێمانی، خۆپیشاندانێكیان بۆ به‌رده‌م باره‌گای UN له‌ سلێمانی سازدا.
2006
- پاش ئەو تاوانەى کە دەرحەق بەئارامگاى هەردوو ئیمام عەلى ئەلهادى و حەسەن ئەلعەسکەرى لە شارى سامەڕا ئەنجامدرا، سەرۆک تاڵەبانى لەبەیاننامەیەکدا وێڕاى بەتووندى مەحکومکردنى تاوانەکە، داواى لەدەزگا پەیوەندیدارەکان کرد پەلەبکەن لە دەستگیرکردنى تاوانباران و بەڵێنیشیدا سەرۆکایەتى کۆمار خەرجى چاکردنەوەى مەزارى هەردوو ئیمام بگرێتەئەستۆ.
2006
- پەرلەمانى کوردستان لەدانیشتنێکى نائاسایدا، بەڕێزان نێچیرڤان بارزانى و عومەر فەتاح -ى وەک سەرۆک و جێگرى سەرۆکى حکومەتى یەکگرتووى هەرێمى کوردستان دەستنیشانکرد.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved