1977
- پێشمەرگەی ناوشار، فاتیح قادر ئەحمەد، ناسراو بەکرێکار، خوێندکارى(کۆلێژی کارگێڕیى و ئابوورى) لەناو زانکۆى سلێمانى دوو لێپرسراوی یەکێتی قوتابیانی رژێمى بەعسى دایە بەرگولە، هەردووکی بریندارکردن، بەڵام لەبەرئەوەی نەیتوانی خۆی دەرباز بکات و بۆ ئەوەی بەزیندوویی نەکەوێتە دەست دوژمن دەستبەجێ خۆی شەهید کرد.
1977
- تاقمێك لە جاشەکانی خۆفرۆش قالە فەرەج گەمارۆی چەند پێشمەرگەیەکیدا لە گوندی شەوگیر(کۆیە) دواى ئەوەى پێشمەرگەکان ئابڵۆقەى جاشەکانیان شکاند و شەڕێکى قارەمانانەیان لەگەڵ کردن، جاشەکان بەسەرشۆڕی گەڕانەوە و زیانی گیانى هێزى پێشمەرگە شەهیدبوونى"تۆفیق عەلی بایز"بوو.
1977
- ئەم هاووڵاتیانە لە زیندانی موسڵ لە سێدارەدران یاسین مامەند رەسوڵ(دیلزی) نامیق مەحمود تۆفیق(سوورەبان) ساڵح ئەحمەد.
1985
- ده‌ستپێكردنی هێرشی چه‌ند قۆڵی هێزه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(4) بۆسه‌ر ره‌بیه‌كانی ده‌وروبه‌ری هیران.
1986
- تێكشكاندنی په‌لاماری جاشه‌كان بۆسه‌ر گوندی"كۆكز" له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كانی تیپی(53)ی شێروانه‌وه.
1986
- نه‌به‌ردی قاره‌مانانه‌ی تیپی(43)ی ئاسۆس له شاخی ئاسۆس و شه‌هیدبوونی"محه‌مه‌د هه‌مزه ره‌شید".
1987
- نامه‌ی به‌ڕێز"مام جه‌لال" بۆ میخائیل گۆڕباچۆف له‌ڕۆژی سوپای سووری سۆڤێتیدا كه تیایدا داواكرابوو چیدی چه‌ك به‌عێراق نه‌فرۆشرێ.
1988
- دەستپێکردنى ئەنفالى(1) بۆسەر سەرگەڵو بەرگەڵو، کە تا(1988/3/19)ى خایاند.
1995
- له هه‌ڵمه‌تێكدا و به‌بیانووی جیاجیا رژێم(80) خێزانی كوردی له شاره‌كانی خانه‌قین و كه‌ركوك راگواست.
1999
- هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" خولی هه‌شته‌می په‌یمانگای كادیرانی بۆ رێبه‌رانی سیاسی له په‌یمانگای كادیران كرده‌وه.
بابەتی زیاتر