رۆژی شەممە - ۲۲ی شوباتی ٢٠٢٥ - بۆردی هۆشیاری مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری و مەڵبەندی ٢٤ی ڕێکخستنی ڕاپەڕین لە ڕێگەی بەشی گەشەپێدانی بیر و هۆشیارییەوە، کۆڕێکی رۆشنبیری لەسەر "دیمۆکراسی و سۆسال دیمۆکراسی" بۆ نووسەر و رۆشنبیر ئەکرەمی میهرداد ڕێکخست.
کۆڕەکە بە ئامادەبوونی هەڤاڵانی مەڵبەند و کۆمیتەکان و بەرپرسانی حکومەتی خۆجێی - تیمی یەکێتی، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە ڕۆشنبیرانی ناوچەکە لە هۆڵی چالاکییەکانی مەڵبەند بەڕێوەچوو.
ئەکرەمی میهرداد لە کۆرەکەدا شیکردنەوەیەکی گشتگیری لەسەر ڕەهەندە جیاوازەکانی دیموکراسی و سۆسیال دیموکراسی کرد لە سیاسەتی هاوچەرخدا.
بابەتی زیاتر