1977
- رژێمی عێراق"اسماعيل تاية النعيمى" كرد به قائیدی فه‌یله‌قی یه‌ك و شه‌ڕی له‌ناوبردنی شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌مانی ده‌ستپێكرد.
1982
- هێرشی دوژمن بۆسه‌ر گوندی جێشانه و شه‌هیدبوونی"ئه‌نوه‌ر باڕۆیی، نوری هورمزیار، عه‌بدول شێخ وساڵ، به‌كری خه‌مه".
1987
- قاره‌مانه‌كانی تیپی(21)ی كه‌ركوك و تیپی(25)ی خاڵخاڵان، پاش شكاندنی پشتێنه‌ی ئه‌منی شاری كه‌ركوك و له هه‌ڵمه‌تێكی شێرانه‌دا ده‌ستیانگرتبه‌سه‌ر ره‌بیه‌ی شوره نزیك یارمجه.
1988
- شه‌وی(26/27) كاتژمێر(1:50) خوله‌ك، دوژمن كیمیابارانی یاخسه‌مه‌ری كرد و بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی(4) پێشمه‌رگه و(5) هاووڵاتی.
1988
- فڕۆكه‌كانی دوژمن به‌خه‌ستی بۆردومانی گونده‌كانی"ته‌كیه، به‌له‌كجاڕ"یان كرد، له هه‌مانكاتدا بۆردومانی چه‌ند گوندێكی ناوچه‌كانی قه‌ره‌داغیان كرد له ئه‌نجامدا چه‌ند هاووڵاتیه‌ك برینداربوون.
1989
- پارتیزانه‌كانی هه‌ولێر هه‌ڵمه‌تیان برده‌سه‌ر جاشه‌كانی داره‌توو، له‌پاش شه‌ڕێكی ده‌سته‌ویه‌خه(2) جاش كوژران و(6)ی تریش برینداربوون.
1999
- مه‌كته‌بی سیاسی بۆ گه‌شه‌پێدان و بژاركردنی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بڕیاری چاوخشاندنه‌وه‌ی به‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستاندادا.
بابەتی زیاتر