1978
- بەئاڕبیجی لە مەخفەری پۆلیسی گردەبۆر(سەرچنار) درا.
1981
پاش چوار رۆژ زیندانی و ئهشكهنجه، سیخوڕهكانی دوژمن له ناحیهی قهرهداغ خوێندكاری(1٤) ساڵه"عهلی حهمه حهمه ساڵح" یان شههید كرد.
عەلی حەمە حەمە ساڵح، ناسراو بە عەلی جافەرانی ساڵی(1967) له گوندی جافەران-ی قهرهداغ له دایكبووه، لەڕۆژی (22/2/1981) دهستگیركراوە و دواتر لەڕۆژی(1/3/1981)دا، شەهید کراوە، بەگوێرەی لیستی شەهیدانی یهكێتی، تەمەنی نزیکەی(14) ساڵ بووە، کە بەهیچ شێوەیەک نەدەبوایە دهستگیربكرێ و لەژێر ئەشکەنجەدا شەهیدی بکەن.
2003
- کۆبوونەوەى لیژنەى هاوئاهەنگى و بەدواداچوونى ئۆپۆزسیۆنى عێراق لە سەڵاحەدین لە(2/26) دەستیپێکرد تا(3/1)ى خایاند، بەئامادەبوونى بەڕێز"مام جەلال و مەسعود بارزانى"و زاڵماى خەلیلزاد، نوێنەرى بۆش.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە پەیامێکیدا بۆ کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان و عێراق رایگەیاند: ئەوەندەى ژیانم ماوە لەپێناو کوردستان و عێراقدا بەختى دەکەم و هاووڵاتیانى دڵنیاکردەوە کە تەندروستى زۆر باشتربووەو بەرەو باشتریش دەچێت. هەرلەمڕۆژەشدا، خەڵکى کوردستان لەسەرجەم شار و شارۆچکەکان بۆ باشتربوونى تەندروستى و لەشساغى و تەمەندرێژیی سەرۆک تاڵەبانى، چەندین سەر مەڕیان کردە قوربانى
2007
- هەمان رۆژ سەرۆک تاڵەبانى بەتەندروستییەکى زۆرباشەوەو لەڕێگەى کەناڵەکانى تەلەفزیۆنەوە لە عەممانى پایتەختى ئوردون پەیامێکى ئاراستەى گەلى عێراق و کوردستان کرد و سوپاسی هەموو لایەکى کرد، کە لەهەواڵپرسین خەمخۆرى بوون، هەمان رۆژیش نامەى لە سەرۆکانى وڵاتانى ئەمریکا و سەرۆک وەزیرانى بریتانیا و چەندین وڵاتى تر پێگەیشت، کە هیواى لەشساغى و چاکبوونەوەى بەپەلەیان بۆ خواستبوو.
بابەتی زیاتر