1978
- دوژمن هێرشی هێنایەسەر پێشمەرگەکان لەگوندی میریاسی سەرو(قەرەداغ) بەنیازی گرتن و لەناوبردنیان، زیانی هێزى پێشمەرگە ئەندامی پێشکەوتووی کۆمەڵەو رابەری سیاسی قەرەداغ، محەمەد ئەمین شێخ عەلی- شەماڵ(سلێمانی - مامۆستا) شەهیدبوو.
1980
- پێشمەرگە قارەمانەکانی هەرێمى(7) لە گوندی(زارگەلی) رواندوز بۆسەیەکیان بۆ دوژمن نایەوە، هێزێکی سەربازی کەوتە بۆسەکەوە و دوای هێرشێکی شێرانە زیانێکى زۆر بەردوژمن کەوت، کوژرانی نەقیبێك و نائیب زابتێك و(5) سەرباز و برینداربوونی(4) سەربازبوو لەگەڵ تێكشکاندنی جێبێکی قیادە، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگەش گرتنى یەك کڵاشینکۆف بوو.
بابەتی زیاتر