1986
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(85)ی به‌ڕانه‌تی و تیپی(86)ی ده‌شتی هه‌ولێر، ده‌ستیانبه‌سه‌ر ره‌بیه‌ی سه‌ر رێگای هه‌ولێر- سه‌ڵاحه‌دیندا گرت.
1987
- شه‌وی(3/4) چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌ك له تیپه‌كانی(93)ی كۆیه و(12)ی سۆران و(19)ی كۆڕه‌ك و(83)ی هه‌ورێ و مه‌ڵبه‌ندی(3) په‌لاماری ره‌بیه‌كانی گردجانیانداو دەستیانبەسەردا گرت، شه‌ڕی قورس له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی به‌هاناوە هاتوودا روویدا و بووه‌هۆی كوژرانی(100) سه‌رباز و قوربانی پێشمه‌رگه‌ش(2) شه‌هیدی قاره‌مان بوو.
1987
- ده‌سته‌یه‌كی تیپی(57)ی سه‌گرمه، له‌سه‌رجاده‌ی قه‌ره‌داغ - سلێمانی بۆسه‌یه‌كیان نایه‌وه و(3) ئۆتومبێلی پڕ له جاش كه‌وتنه بۆسه‌كه‌وه، له ئه‌نجامی یه‌ك كاتژمێر شه‌ڕ(5) جاش كوژران له‌وانه موسته‌شاری فه‌وجی(32)ی سووك و به‌دیلگرتنی(3) جاشیتر.
1987
- بروسكه‌ی پیرۆزبایی هەڤاڵ"مام جه‌لال" بۆ كاك كۆسره‌ت و هه‌ڤاڵانی مه‌ڵبه‌ندی(3)و گشت هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانیانه‌وه له ده‌شتی بیتوێن و چوارقوڕنه.
1989
- رژێم له كاتژمێر(3)ی شه‌وه‌وه ئابڵۆقه‌ی ئۆردوگای پیره‌مه‌گرونیداو بۆ رۆژی دوایی ئۆردوگاكه‌ی پشكنی به‌مه‌به‌ستی ده‌ستگیركردنی پارتیزانه‌كانی سورداش.
1990
- رژێم كۆمه‌ڵێ هاووڵاتی له ناوچه‌ی قه‌ڵادزێ ده‌ستگیركرد كه بۆ كاسبی چووبوونه سه‌ر سنوور له‌وانه(10) كه‌سیان له‌ناوشاری رانیه گوله‌بارانكران.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لەهەمان نەخۆشخانەى عەممان پێشوازیکرد لەوەفدێکى مەکتەبی سیاسی و سەرکردایەتى"ی.ن.ک" کە بۆ دڵنیابوون لە تەندروستى سەردانیان کردبوو.
2006
- کۆنفرانسى هەژدەیەمینى کۆمیتەى ئەمریکاى"ی.ن.ک" بەئامادەبوونى(100) ئەندام و بەسەرپەرشتى وەفدێکى مەڵبەندى دەرەوە بەڕێوەچوو و تێیدا دەستەى نوێی کۆمیتەکە هەڵبژێردرا.
بابەتی زیاتر