1982
- داستانی قازان و شه‌هیدبوونی فه‌رمانده‌ی قاره‌مان"ئه‌نوه‌ر حه‌سه‌ن" و یانزه پێشمه‌رگه‌ی هاوڕێی، له‌مباره‌یه‌وه مه‌كته‌بی سیاسی"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد.
1983
- بروسكه‌ی پارتی گه‌لی بۆ تێكۆشه‌رانی"ی.ن.ك" له‌باره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی تیپی سه‌گرمه و گه‌رمیان له سلێمانی و سه‌رقه‌ڵا.
1985
- كاتژمێر(5)ی ئێواره دوژمن بۆردومانی گونده‌كانی"داربه‌سه‌ر و سێگرتكان و گۆمه‌شین"ی كرد و بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی پێشمه‌رگه‌یه‌ك و سووتاندنی ئۆتومبێلێكی مه‌ده‌نی.
1986
- شه‌وی(5/6) پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(23)ی سورداش، په‌لاماری ره‌بیه‌ی داره‌توویاندا، پاش شه‌ڕێكی كورت ده‌ستیانبه‌سه‌رداگرت.
1989
- رژێم(5) هاووڵاتی شاری سلێمانی له به‌ندیخانه‌ی ته‌واری گوله‌باران كرد.
1991
- راپه‌ڕین و ئازادكردنی شاری رانیه ده‌روازه‌ی راپه‌ڕین.
1995
- له‌سه‌ر داوای هەڤاڵ"مام جه‌لال"و بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی دوژمن، به‌هه‌زاران لاوی شاری سلێمانی ده‌ستیاندایه چه‌ك.
2007
- مەکتەبی سیاسی"ی.ن.ک" بەبۆنەى شانزەیەمین ساڵڕۆژى راپەڕینەوە، بەیاننامەیەکى ئاراستەى کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان کرد کە لە(٥ى ئازارى ١٩٩١) رانیەى دەروازەى راپەڕین یەکەمین بڵێسەى راپەڕینى دەستپێکرد و هەموو کوردستانى گرتەوە، هەمان رۆژ سەرۆک تاڵەبانى لە عەممان-ى پایتەختى ئوردونەوە پەیامێکى بەبۆنەى ساڵیادى راپەڕینەوە ئاراستەى گەلى کوردستان کرد.
2007
- د. بەرهەم ئەحمەد ساڵح جێگرى سەرۆک وەزیران و عەدنان موفتى سەرۆکى پەرلەمان ژمارەیەک وەزیر و پەرلەمانتارانى عێراق و لێپرسراوانى حزبی سەردانى سەرۆک تاڵەبانیان کرد و هیواى چاکبوونەوەى زووتر و گەڕانەوەى زووتریان بۆ خواست.
بابەتی زیاتر