1978
- لەناوشاری پێنجوێن بەئاڕبیجی لە بارەگای مونەزەمەی حزبی فاشیستی دەسەڵاتداردرا.
1991
- راپه‌ڕین و ئازاد كردنی شاری سلێمانی.
1985
- هێرشی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی دوژمن له چه‌ند قۆڵێكه‌وه بۆسه‌ر سنووری مه‌ڵبه‌ندی(4)و شه‌ڕه‌كانی"ئازیانه و قه‌شقه".
1985
- فڕۆكه‌كانی دوژمن هێرشیان هێنایه‌سه‌ر گوندی بانەمورد لە بناری دێدەوان لە سنووری تیپی(86)ی دەشتی هەولێر و سێ پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هیدبوون به‌ناوی"فارس عومه‌ر، عوبێد مسته‌فا ئه‌حمه‌د، لوقمان قادر حه‌سه‌ن" منداڵێكیش بریندار بوو.
1985
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی(2)ی شوان چووبوونه ناوچه‌ی ساڵه‌یی و شێخ بزێنی، دوژمن به‌هێزێكی گه‌وره‌وه كه بریتیبوون له چه‌كداره‌كانی قاسم ئاغا و به‌پاڵپشتی ناقیله و تۆپی(106) له‌گه‌ڵ دوو فڕۆكه‌ی پیلاتۆز هێرشیان كرده‌سه‌ر ناوچه‌كه و شه‌ڕ له(11)ی نیوه‌ڕۆ تاوه‌كو(6:30)ی ئێواره درێژه‌ی هه‌بوو له هه‌مانكاتدا هێزی پشتگیریی هاوشانی پێشمه‌رگه‌كان رووبه‌ڕووی دوژمن بوونه‌وه و زیانی زۆریان له دوژمن‌دا.
1990
- رۆژانی(7-11) كۆبوونه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تی سیاسی به‌ره‌ی كوردستانی.
1992
- تێكشكاندنی هێرشێكی دوژمن بۆسه‌ر قوشته‌په و پردێ له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌كانی به‌ره‌وه.
1993
- له‌سه‌ر بانگهێشتی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كوه‌یت، هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" گه‌یشته ئه‌و وڵاته.
1995
- تێكشكاندنی په‌لامارێكی دوژمن له گه‌رمیان له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه و جه‌ماوه‌ره‌وه.
1995
- سه‌رۆكی حكومه‌ت داوای له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك و لایه‌نه سیاسییه‌كانی كرد كه به‌شداری بكه‌ن له به‌رگریكردن له نیشتمان دژی هێرشه‌كانی حكومه‌تی عێراق.
1996
- یه‌كه‌مین په‌خشی رادیۆی ده‌نگی مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی سلێمانی.
2006
- بەڕێز"عومەر فەتاح" سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان(ئیدارەى سلێمانى) سەنتەرى تالاسیماى لەڕاپەڕین کردەوە کە لەسەر بودجەى حکومەتى هەرێم بەبڕى(500) ملیۆن دینار جێبەجێکراوەو(420) نەخۆشى لەناوچە جیاجیاکانى هەرێمى کوردستانى لەخۆگرتبوو.
بابەتی زیاتر