1978
- دەمەوبەیانی لەکاتێکدا کە هێزێکی پێشمەرگە بەڕێگاوەبوون بەرەو ناوچەی پشدەر، لەگوندی دەشتیو(قەڵادزە) لەسەر زێ کەوتنە بۆسەیەکی گەورەی دوژمنەوە، شەڕ لەبەیانیەوە تا ئێوارەی خایاند، بەقەد ژمارەی پێشمەرگەکان هێلیکۆپتەر بەشداربوو لەشەڕەکەدا، پێشمەرگەکان بەوپەری قارەمانێتییەوە لاپەڕەیەکی تریان لە مێژووی شۆڕشەکانی گەلەکەماندا بەخوێنی خۆیان نووسی و زیانی گەورەیان لە دوژمن‌دا.
(160) سەرباز و ئەفسەر زیاتر کوژران(250) سەرباز و ئەفسەر زیاتر بریندارکران، چەندین هێلیکۆپتەر پێکرا لەوانە(3)یان کەوتنەخوارەوە، چەندین ناقلەو زیلی سەربازیی تێکشکێنرا، زیانی گیانى هێزى پێشمەرگە ئەندامی سەرکردایەتی"ب.س.ك" ئەندامی"ك.س - ی.ن.ك" فەرماندەی دەشتی هەولێر سەعدی عەزیز، ئەندامی پێشکەوتووی کملك رابەری سیاسی هەرێمی دەشتی هەولێر فاروق سەعید، پ.م. فەرەج قادر(هەولێر) پ.م. فەریق هەمزە(هەولێر) پ.م. شاهین عیزەدین(هەولێر) پ.م. تاهیر محەمەد(هەولێر) پ.م. جەبار ئیسماعیل(هەولێر) پ.م. عوسمان باوە(هەولیر) پ.م. عەزیز باپیر(هەولێر) پ.م. سامی عوبێد(هەولێر) پ.م. سەباح جەمیل(هەولێر) پ.م. ئەحمەد محەمەد ئەمین(هەولێر) پ.م. ئەحمەد محەمەد(هەولێر) شەهیدبوون.
1991
- راپه‌ڕینی ناوچه‌كانی"چه‌مچه‌ماڵ، پیره‌مه‌گرون، شاره‌زوور، هه‌ڵه‌بجه، عه‌ربه‌ت، ئه‌ڵڵایی، زه‌ڕایه‌ن" ده‌ستیپێكرد.
1983
- داستانی سه‌رقه‌ڵا كه تیایدا سه‌دان سه‌ربازی دوژمن كوژران، گرتنی یه‌ك ده‌بابه‌ی به‌ڕازیلی(3) جێب، سووتاندنی یه‌ك ئیڤا، گرتنی(18) چه‌كی جۆراوجۆر(1) ئاڕبیجی، لەو داستانەدا پێشمه‌رگه "وه‌لی مه‌حمود" شه‌هیدبوو.
1987
- تۆپخانه‌ی هێزی پێشمه‌رگه به‌خه‌ستی تۆپبارانی سه‌ربازگه‌ی چه‌مچه‌ماڵیان كرد و زیانێكی زۆریان به‌هێزه‌كانی دوژمن گه‌یاند.
1992
- تێكشكاندنی په‌لامارێكی دوژمن بۆسه‌ر گونده‌كانی"ده‌لۆ، ره‌حیمه قوته، كڵاوقوت".
2007
- بەبۆنەى لەشساغى بۆ سەرۆک"مام جەلال" سەرۆکى بەرازیل نامەیەکى ئاراستەى بەڕێزیان کرد و لەشارى قوم-ى ئێرانیشەوە هەزاران خوێندکار هیواى لەشساغیان بۆ سەرۆک"مام جەلال" خواست.
بابەتی زیاتر