1981
- پێشمەرگەیەکى قارەمانى سەفینى هەرێمى(8) لە شەوی(9/10)ى ئازاردا، نارنجۆکێکى دەستى خستەناو مەرکەزى پۆلیسى ئیسکان.
1981
- پێشمەرگە قارەمانەکانەى کەرتى(1)ى هەرێمى(3) لە شەوى(9/10)ى ئازاردا و لە گوندى حەسارى وەلى پاشاى نزیک کەرکووک لە هێزێکى دوژمنیاندا، دوو زیلى سەربازییان تێکشکاند و(5) سەربازیان کوشت و زۆریشیان لێ بریندارکردن، هێزێکى دیکەى دوژمن بەهاناى هێزە بەزیوەکەوە هاتن و پێشمەرگەکان شێرانە لێیان راپەڕین و پاشەکشەیان پێکردن، پێشمەرگەکانیش بەسەلامەتى گەڕانەوە.
1985
- ده‌رچوونی به‌یاننامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی"ی.ن.ك" ده‌رباره‌ی بۆردومانی شاری خانه‌ی كوردستانی ئێران له‌لایه‌ن رژێمی عێراقه‌وه كه بووه‌هۆی شه‌هید و برینداربوونی(700) هاووڵاتی.
1986
- هێزێكی هاوبه‌ش له تیپه‌كانی مه‌ڵبه‌ندی(1)و هێزی پشتگیریی ناوچه‌كه، كاتژمێر(30:4)ی ئێواره له سێ قۆڵه‌وه په‌لاماری شاری سه‌نگاویاندا و شه‌ڕ تا كاتژمێر(30:10)ی شه‌و به‌رده‌وام بوو، له ئه‌نجامدا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا و به‌كوژرانی ده‌یان سه‌رباز و جاش كۆتایی پێهات، ده‌ستكه‌وتێكی ئێجگار زۆر له چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هه‌بوو.
1990
- کۆبوونەوەى بەرەى کوردستانى کە لە(7)ى مانگەوە دەستیپێکردبوو لەمڕۆدا کۆتاییهات.
1991
- لەمڕۆدا ئەم شار و شارۆچکانە ئازادکران"کفرى، مەیدان، چیمەن، شوان، قەرەهەنجیر هەریر، باسرمە، رواندوز، خەلیفان، دیانە، چۆمان، رێزانۆک، ئاغجەلەر، تەق تەق، چیاى هەیبەت سوڵتان، کۆیە".
1993
- كابینه‌ی یه‌كه‌می حكومه‌تی كوردستان دوا كۆبوونه‌وه‌ی خۆی به‌ست.
1993
- "شێخ جابر الاحمد الصباح"ی میری كوه‌یت پێشوازی له هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" كرد.
1997
- له هۆڵێكی كۆنگرێسی ئه‌مریكا و به‌سه‌رپه‌رشتی گروپی مافی مرۆڤ له واشنتۆن كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌باره‌ی كێشه‌ی كورده‌وه به‌سترا.
بابەتی زیاتر