1979
- پێشمەرگەکانی کەرتی گەرمیانی هەرێمى(5) سەیتەرەیەکیان لەسەر رێگای سەر قەڵا- کەلار دانا، دوای راگرتنی ئۆتومبێلێکی زۆر خەڵکەکەیان کۆکردەوەو ئامانج و رێبازی شۆڕشیان بۆ روونکردنەوە.
1991
- راپه‌ڕین و رزگاركردنی شاره‌كانی"شارى هەولێر، دوزخورماتوو، خانەقین، قوشتەپە، ناحیەى خەبات، ئۆردوگاکانى سەرجادەى هەولێر، موسڵ، بەرحوشتر، کەورگۆسک، جدیدە.."
1987
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی(3)ی تیپی(21)ی كه‌ركوك، شه‌وی(10/11) هێرشیان كرده‌سه‌ر ره‌بیه‌ی گه‌لی سمایل به‌گ و ده‌ستیانبه‌سه‌رداگرت، له ‌ئه‌نجامدا(2) جاش كوژران و ئه‌وانیتریش رایانكرد.
1987
- هێزی پێشمه‌رگه(2) هاووڵاتی میسرییان له‌سه‌رجاده‌ی"دوز - كفری" ده‌ستگیركرد به‌ناوه‌كانی"محه‌مه‌د عه‌بدولقادر، محه‌مه‌د ره‌شاد" كه‌ هه‌ردووكیان له‌ خزمه‌تی حكومه‌تی عێراقدا كاریان ده‌كرد.
1995
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ میحوه‌ری دیبه‌گه‌دا ده‌ستیبه‌سه‌ر باره‌گای لیواو چه‌ندین فه‌وج و كه‌تیبه‌ی مه‌دفه‌عیدا گرت.
1997
- خولێكی دیكه‌ی دانوستانی نێوان"ی.ن.ك" و"پ.د.ك" له‌ ئه‌نقه‌ره ‌و پاشه‌كشه‌ی پارتی به‌بیانووی كوژرانی"محێدین ره‌حیم" له‌ هه‌ولێر.
1997
- به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" و سه‌ركردایه‌تی هاوپه‌یمانی دیموكراتی كوردستان و به‌بۆنه‌ی راپه‌ڕینی سلێمانی و هه‌ولێره‌وه‌ له ‌به‌رده‌ركی سه‌رای سلێمانی(200) هه‌زار كه‌س كۆبوونه‌وه‌.
2001
- مەڵبەندى ئینتەرنێتى زانکۆى سلێمانى لەلایەن بەڕێز"مام جەلال"ەوە کرایەوە.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە پەیوەندییەکى تەلەفۆنیدا لەگەڵ مەسعود بارزانى سەرۆکى هەرێمى کوردستان قسەیانکرد و سەرۆک بارزانى لە هەواڵى تەندروستى سەرۆک تاڵەبانى پرسى و داواى زیاتر باشبوونى بارى تەندروستى بۆ خواست.
2007
- سەرۆک تاڵەبانى پەیامێکى ئاراستەى خەڵکى کوردستان کرد و پیرۆزبایی لە جەماوەر و کۆمەڵانى خەڵکى کوردستان کرد بەبۆنەى ساڵیادى راپەڕینە جەماوەرییە شکۆدارەکەى کوردستان.
2007
- بەڕێز"کۆسرەت رەسوڵ عەلى" جێگرى سەرۆکى هەرێمى کوردستان و جێگرى سکرتێرى گشتى"ی.ن.ک" لە یادى شانزە ساڵەى راپەڕیندا پیرۆزبایی لە جەماوەرى شارى هەولێرى هۆلاکۆ بەزێن و قەڵاو منارە کرد.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved