1979
- پێشمەرگەیەکی هەرێمى(5) نارنجۆکێکی خستەناو ماڵی قائیمقامی دەربەندیخان.
1987
- تۆپخانه‌ی"هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان" به‌خه‌ستی تۆپبارانی سه‌ربازگه‌ی خه‌لیفانی كرد.
1991
- شه‌وی(11/12) شەهیدکردنى فەرماندەى پارتیزان"شێخ محەمەد شێخ کەریم" ناسراو بە حەمە رەش له ئه‌نجامی تۆپبارانی دوژمن له‌ناو شاری دوز.
1991
- راپەڕینى مەخموور و ناحیەى قەراج.
1991
- كاتژمێر(30:12)ی پاشنیوه‌ڕۆ دوژمن گوندی گرده سووری نێوان پردێ و قوشته‌په‌ی تۆپباران كرد.
1992
- ته‌قینه‌وه‌ی بۆمبێكی ته‌وقیتكراو له قه‌زای سۆران كه بووه‌هۆی شه‌هیدبوونی(2) منداڵ و برینداربوونی(6)ی تر.
1993
- چڵكاوخۆرانی دوژمن تاوانێكی دڕندانه‌یان دژ به‌خه‌ڵكی گوندی"عه‌وێنه"ی ده‌شتی هه‌ولێر ئه‌نجامدا كه پتر له(15) هاووڵاتیان شه‌هید كرد.
1995
- "هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان" ده‌ستیبه‌سه‌ر باره‌گای لیوایه‌ك و فه‌وجه‌كانی و كه‌تیبه‌یه‌كی تۆپخانه و كه‌تیبه‌یه‌كی تانكی دوژمن‌دا گرت.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" لە عەممان پێشوازیکرد لە زاڵماى خەلیلزاد باڵیۆزى ئەمریکا لە عێراق، کە بۆ دڵنیابوون لە بارى تەندروستى سەرۆک تاڵەبانى سەردانى کردبوو.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە عەممانى پایتەختى ئوردون پێشوازیکرد لە باڵیۆزانى وڵاتانى عەرەب لە ئوردون، کە بەمەبەستى هەواڵپرسین لە تەندروستى سەردانیان کردبوو.
2006
- کۆنفرانسى سێیەمى کۆمیتەى رێکخستنى"یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان" لە کەنەدا لەژێر دروشمى"زیاتر کاراکردن و گەشەپێدانى رێکخستن" لە هاملتۆن بەڕێوەچوو تێیدا دەستەیەکى نوێ بۆ کۆمیتەکەش هەڵبژێردرا.
بابەتی زیاتر