1986
- دوژمن له‌سێ قۆڵه‌وه به‌پاڵپشتی(4) كۆپته‌ر و ته‌واوی تۆپخانه‌ی سووره قه‌ڵات - ماوه‌ت - كه‌ناروێ، هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده‌سه‌ر سنووری تیپی(37)ی شارباژێڕ له شاخی یاخیان، له كاتژمێر(9)ی به‌یانییه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ڵمه‌تی پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(37)ی شارباژێڕ بووه‌وه، شه‌ڕه‌كه شه‌ش كاتژمێری خایاند و دوژمن یه‌ك بست پێشڕه‌وی نه‌كرد و له ئه‌نجامدا پاشه‌كشه‌ی كرد و بەده‌یان سه‌رباز كوژران.
1988
- كۆتایی شه‌ڕی(25) رۆژه‌ی سه‌ركردایه‌تی.
1997
- له‌چوارچێوه‌ی رێككه‌وتننامه‌ی ئاشتی ئه‌نقه‌ره تیمێكی هێزی ناسراو به"PMF" به‌سه‌رۆكایه‌تی حه‌سه‌ن قاپڵان گه‌یشته كۆیه.
1991
- ئێواره‌ی(17/18) رژێمی دیكتاتۆری ئه‌وكاتی عێراق له شارۆچكه‌ی سه‌عدییه‌وه هه‌ردوو قه‌زای كه‌لار و ناحیه‌ی رزگاری به‌تۆپی دوورهاوێژ تۆپباران كرد.
2007
- سەرۆک تاڵەبانى بروسکەیەکى بۆ پادشاى ئوردون نارد‌و تێیدا سوپاسى خاوەن شکۆ شا عەبدوڵڵاى دووەم-ى کرد، لەبەرامبەر ئەو چاودێرییە پزیشکییەى لەشارى پزیشکى ئەلحوسەین بۆى دەستەبەرکرابوو.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لەبارەگاى تایبەتى د. بەرهەم ئەحمە ساڵح لە بەغدا چاوى بەجۆن رید وەزیرى بەرگرى بریتانیا کەوت و لەبارەى بارودۆخى سیاسی و ئاسایش وتووێژیانکرد.
بابەتی زیاتر