1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی شەهید حەمە ئەمین لە هەرێمى(2) بەئاڕبیجی و هاوەن لە سەیتەرەی بناوەسووتەو ئاشی شێخ قاسمیاندا، زیانی دوژمن(8) سەرباز کوژران و(4) سەربازیتریشیان بریندارکرد.
1979
- هێزێکی هاوبەشی(هـ.پ.ك) لەناوچەکانی دزڵی و هەورامانی کوردستانی ئێران رووبەڕووی جاشە نۆکەر و خۆفرۆشەکانی(ق.م) بوونەوەو لە شەڕێکی دوو کاتژمێریدا دەستێکی باشیان لێوەشاندن(5) لاشە لەجێگای شەڕەکەدا بەجێمان و(3) جاشیش بەدیلگیران و یەکێکیان بەناوی مەلا عارفە سوورە کە یەکێك بوو لەلێپرسراوەکانی(ق.م) هەروەها کەریم قادر ریزی خیانەتی بەجێهێشت و هاتە ریزی شۆڕشەوە و(5) جاشی خۆفرۆشی سەربە(ق.م) چوونە باوەشی دوژمنی فاشیستەوە.
دەستکەوتى هێزى پێشمەرگەش تۆپێکی هاوەنی(82ملم) بە(10) سندوق گولەوە، یەك بازوکە لەگەڵ ژمارەیەك گولە. یەك کڵاشینکۆف و(3) بڕنەو ئۆتومبێلێکی پەیکانی نالە ساواکی، زیانی هێزە هاوبەشەکەش چوار پێشمەرگەی قارەمان برینداربوون و برینەکانیان سووك بوو.
1977
- له‌ سێداره‌دانی رابه‌ری سیاسی مه‌فره‌زه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی شۆڕشی نوێ"عه‌بدولڕه‌حمان شه‌نگاری" له‌ قه‌سابخانه‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ سێ پێشمه‌رگه‌ی تری"ی.ن.ك" به‌ناوی"ئه‌حمه‌د میرانی، جه‌مال میرانی، ره‌شید میرانی".
(عه‌بدولڕه‌حمان حه‌سه‌ن حوسێن (1952/ موسڵ/ شه‌نگال/ قەیرەوان/ باشوک). پێشمەرگەی یەکێتی، له‌ڕۆژی (30/8/1976)دا، له‌گه‌ڵ پێنج هاوڕێی دیکه‌یدا له‌ نزیک زاخۆ ده‌که‌ونه‌ داوی سه‌رۆکجاش جه‌عفه‌ر مسته‌فا ساڵح دۆسکی (فه‌رمانده‌ی مه‌فره‌زه‌ خاسه‌ی ئه‌وکات و دواتریش سه‌رۆکجاشی فه‌وجی 24) و راده‌ستی حکومه‌تی به‌عسی کردن، دواتر له‌ ڕێکەوتی (20/3/1977)دا، له‌ موسڵ له‌ سێداره‌ ده‌درێن.
1987
- تۆپخانه‌ی تیپی(53)ی شێروانه‌، به‌خه‌ستی مۆڵگاكانی دوژمنیان له‌ ناحیه‌ی سه‌رقه‌ڵا تۆپباران كرد و له‌ ئه‌نجامدا تۆپێكی (130ملم) تێكشكێنرا.
1988
- هێرشی به‌ربڵاوی هێزه‌كانی دوژمن بۆسه‌ر ناوچه‌ی قه‌ره‌داغ.
1989
- پارتیزانه‌كانی گه‌رمیان و كوشتنی(2) جاش له‌ نزیك ژاڵه‌ی ره‌بات و هه‌مان رۆژ هێرشیان كرده‌سه‌ر ره‌بایه‌یه‌كی دوژمن له‌ خورماتوو.
2007
- راپەڕینە جەماوەرییەکەى شارى کەرکووک.
2006
- بەئامادەبوونى بەڕێز"عومەر فەتاح" سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان(ئیدارەى سلێمانى)و جەماوەرێکى زۆر، هەژدەیەمین ساڵیادى کیمیابارانکردنى هەڵەبجەى شەهید لە یادگارى شەهیدان بەڕێوەچوو.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved