حـەیدەر مـەنتك
فەرماندەیەك سادەو خاكی، رووخۆش و كراوەو رەوشت بەرز، لەشەڕ و داستانه‌كاندا دوژمنی تووشی شۆك كردبوو! كام چالاكی و كام نەبەردی و كام هێرش بۆسەر دوژمن، شەهید جەعفەر لەپێشەوەی پێشەوە نەبووە؟ گورجوگۆڵی و چاونه‌ترسییه‌كه‌ی ناوبراو بۆ دەوروبەری جێی سه‌رسامی بوو، چونكه لە ماوەی(10) ساڵی خەبات و تێكۆشانی، ئەو لەكوێ با سەركەوتن لەوێ بوو.
پێمباشه چه‌نده كه‌میش بێت له‌سه‌ر ژیانی ئه‌م تێكۆشه‌ره گه‌وره‌یه بووه‌ستم، ناوی ته‌واوی، جه‌عفه‌رحەمەد ئەحمەد دەروێش-ه. ناسراوه بەدەروێش قائید، رۆژی(1/7/1959) له‌كۆیه‌ی سه‌ربه‌رز له‌دایكبووه، دەرچووی پیشەسازی هەولێره و ساڵی(1979) پەیوەندی بەڕێكخستنه‌وه كردووه‌و له‌دوای ئاشكرابوونی، ساڵی(1981) په‌یوه‌ندی به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانه‌وه ده‌كات.
به‌هۆی زرنگی و ئه‌و بوێرییه‌ی تیایدا بووه، هه‌ر به‌زوویی پله‌كانی لێپرسراوێتی بڕیوه‌و بەشداری زۆربەی داستان و نەبەردییه‌كانی كردووەو هه‌ندێك له‌و شه‌ڕو داستانانه خۆی سەرپەرشتی كردووەو سێ‌جار بریندار بووە.
دوا پلەی لێپرسراوێتی فەرماندەی تیپی(93)ی كۆیە بووە. به‌داخه‌وه بۆ ئه‌م فه‌رمانده شاره‌زاو قاره‌مانه‌ی یه‌كێتی، رۆژی(20/3/1991) له‌ڕزگاركردنی شاری كه‌ركوكدا شه‌هید ده‌بێت.
بۆ زیاتر زانیاری وه‌رگرتن له‌سه‌ر خه‌بات و ژیانی شه‌هید جه‌عفه‌ر، هاوڕێی نزیكی"رەفیق محه‌مه‌د" بەڕێوەبەری ئاسایشی رانیە وتی:
"شەهید جه‌عفەر حه‌مە دەروێش، لە ساڵی 1981 چەكی شەره‌فی پێشمەرگایەتی كردەشان لەڕێزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان. شەهید جەعفەر هەر لە یەكەم رۆژی بوونی بەپێشمەرگە خاوەنی سیفەتی تایبەت بەخۆی بوو، پیاوێكی رۆح سووك و لەسەرخۆ، باوەڕناكەم هیچ كەس شەهیدی بەگرژیی و هەڵچوونەوە بینیبێتی، بەڵام لە هەڵمەتی پێشمەرگانە بۆسەر دوژمن بەورئاسا بوو."
رەفیق محه‌مه‌د، وه‌ك تێكۆشه‌ری رۆژانی سه‌خت، ئه‌وه‌مان بۆ ده‌گێڕێته‌وه كه‌م چالاكی تیپی(93)ی كۆیه هه‌بووبێ و شه‌هید جه‌عفه‌ر به‌شداریی تیادا نه‌كردبێ، زیاتر له‌سه‌ری دواو وتی:
"نەبیستراوە هەر شەڕێك كە تیپی 93ی كۆیە بەشداری تێدا كردبێت یان چالاكی تیپەكە هی خۆی بووبێت، شەهید جەعفەر بەشداری تێدا نەكردبێت، جه‌عفەر حەمە دەروێش، پلەکانى لێپرسراویەتی بڕیوە تا ساڵی 1988و شاڵاوە بەدناوەكەی ئەنفال، سەركردایەتی مەفرەزە پارتیزانەكانی دەشتی كۆیەی كرد تا دواجار بەبڕیاری سەركردایەتی بەرەو سەركردایەتی كشانەوە.
لەڕاپەرینە مەزنەكەی بەهاری 1991 بەشداری رزگاركردنی شارەكانی رانیەو كۆیەو هەولێری كرد تا لەڕۆژی 20/3/1991 لە میانی رزگاركردنی شاری كەركوك شەهید بوو. كە دواپلەی سەرتیپی 93ی كۆیە بوو، هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهید جەعفەر حەمە دەروێش و گشت شەهیدانی رێگەی رزگاری كوردستان."
بابەتی زیاتر