1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی بازیانی هەرێمى(5) بۆسەیەکیان بۆ کۆمەڵێك پۆلیسی ناحیەی سەنگاو دانا و یەک پۆلیس کوژرا.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی بازیانی هەرێمى(5) بۆسەیەکیان لە نزیك(معسکر سلام) دانا لەسەر رێگای گەڕانەوەی هێزەکانی دوژمن کە لە ئاهەنگەکانی قەشقۆڵی بەشداریان کردبوو، لە بۆسەکەدا ژمارەیەکی زۆر سەرباز کوژران و برینداربوون.
1978
- دوژمن بۆ پروپاگاندە ژمارەیەکی زۆر میوانی لە ناوەڕاست و خواروی عێراقەوە بانگ کردبوو بۆ ئاهەنگی جەژنی نەورۆز لە هاوینەهەوارى دوکان، دەستەیەك لە هێزى پێشمەرگە کەڵکی لەم هەلە وەرگرت و بەئاڕبیجی و چەکیتر هەڵیانکوتایەسەر ئەو هێزانەی دوژمن بۆ پاراستنی ئاهەنگەکە داینابوون، ئاهەنگەکە تێكچوو، بانگکراوەکان هەریەکەبەلایەکدا هەڵهات.
1984
- ئاهه‌نگی گه‌وره‌ی نه‌ورۆز له سورداش، به‌ئاماده‌بوونی یه‌ك ملیۆن كه‌س و له‌و رۆژه‌دا هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" وتارێكی مێژوویی خوێنده‌وه.
1979
- خۆپیشاندانی جه‌ماوه‌ری ئۆردوگای به‌ستۆره‌ی شاری هه‌ولێر.
1979
- كاتژمێر(5)ی ئێواره له نۆكانه‌وه یه‌كه‌مین په‌خشی رادیۆ ده‌ستیپێكرد بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر به‌ناوی"ئێره ده‌نگی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان"ه.
1982
- هێرشی جاشه‌كان بۆسه‌ر پێشمه‌رگه له گوندی"مۆردخوارده‌ی سه‌رو" له خاڵخاڵان و له‌و شه‌ڕه‌دا(7) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هیدبوون"شەهید عەلی ساڵح قادر سێگرتکانی" پێشمه‌رگه‌ی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان و فەرماندەی کەرتی (1)ی ساڵەیی و جێگری هەرێمی دووی کەرکوک، بەدەستی خۆی خۆی شەهید کرد و شەش پێشمەرگەش بەدەستی جاشەکانی تەحسین شاوەیس و قالە فەرەج شەهیدکران.
1983
- خۆپیشاندان و مانگرتنی(3) رۆژه‌ی جه‌ماوه‌ری شاری رانیه.
1983
- تیپی هونه‌ری چه‌وساوه‌كان به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزه‌وه ئاهه‌نگێكی گه‌وره‌یان له بالیسان پێشكه‌شكرد.
1986
- سه‌ركردایه‌تی"ی.ن.ك" به‌بۆنه‌ی جه‌ژنی نه‌ورۆزی نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌مانه‌وه، بڕیاری ئازادكردنی(12) جه‌یشی ناشه‌عبیدا كه زۆربه‌یان منداڵ و نه‌خۆش و پیر و په‌ككه‌وته‌بوون.
1987
- پێشمەرگەکانى تیپی(57)ی سه‌گرمه هەڵیانکوتایەسەر ره‌بایه‌یه‌كی دوژمن له‌سەرجاده‌ی سلێمانی - كه‌ركوك نێوان ئه‌ڵڵایی و ته‌یناڵ و له ماوه‌ی(15) خوله‌كدا ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت، له ئه‌نجامدا(2) چه‌كداری دوژمن كوژران و قوربانی هێزی پێشمه‌رگه‌ش (2) شه‌هیدی قاره‌مان بوون.
1988
- شه‌وی(20/21) هێزێكی هاوبه‌ش له تیپی(15)ی شاره‌زوور چوونه ناو ئۆردوگای زه‌ڕایه‌ن و(11) چه‌كداریان به‌دیلگرت.
1990
- یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له شاری سه‌قز له‌لایه‌ن"یه‌كێتی هونه‌رمه‌ندانی كوردستان - كۆمیته‌ی شاخ" سازكرا.
1995
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له ته‌قته‌ق ده‌ستیان به‌سه‌ر باره‌گای سریه‌یه‌ك و(25) ره‌بیه‌دا گرت.
بابەتی زیاتر