نەوزاد چیمەنى
كورد به‌درێژایی مێژووی بزوتنه‌وه شۆڕشگێڕییه‌كانی و تا گه‌یشتنه شۆڕشی نوێ كه "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" رابه‌رایه‌تی ده‌كرد، پڕیه‌تی له كه‌سی قاره‌مان و هه‌ڵكه‌وته، له‌ژیانی خۆیان و ئه‌و خه‌باته‌ی ده‌ستیان دابوویه، چه‌ندین چالاكی بێوێنه‌یان ئه‌نجامداوه‌و ره‌نگه له ئێستادا باس له‌و چالاكیانه بكرێ كه‌م كه‌س باوه‌ڕ به‌و هێزو توانا‌و ئازایه‌تییه بكات كه پێشمه‌رگه‌كانی"ی.ن.ك" نواندوویانه..
نموونه‌ی یه‌كێك له‌و چالاكیانه، هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر سه‌یته‌ره‌ی كه‌ركووك بووه كه ئه‌و سه‌یته‌ره‌یه له‌ناو جه‌رگه‌ی سوپای به‌عسدابووه‌و نزیك له كه‌ركوك بووه‌و هه‌ر له‌و ده‌وروبه‌ره ده‌یان كۆپته‌رو ده‌بابه بۆ پاراستنی هه‌م كه‌ركوك و هه‌م سه‌یته‌ره‌و بیره نه‌وته‌كان به‌رده‌وام له حاڵه‌تی ئاماده‌باشیدابوون.
كوڕە ئازا‌و گورج و گۆڵەكەی كەركوك و گوندی چیمەنی شەهیدان، شه‌هید "هیوا چیمه‌نی" بووه چاوساغی هێزه‌كه‌و داستانی شەڕەكەی سەیتەرەی كەركوكیان ئه‌نجامدا، ئه‌و سه‌یته‌ره‌یه بووبووه سه‌رچاوه‌ی سووكایه‌تیكردن به‌كورد و هه‌موو رۆژێ لێدان و ئازار و سووكایه‌تی تیادا ئه‌نجام ده‌درا! هه‌ربۆیه بڕیاری ته‌مێكردنیان دراو هه‌ر به‌ڕاستیش ته‌مێكران.
لە(24/12/1982) لەبەرسەختی شەڕەكە ئەو شەوە دوو له پێشمه‌رگه قاره‌مانه‌كان شەهید ده‌بن، ئەویش شەهیدان "كەریم حاجی نۆكەڵە" فەرماندەی كەرتی چواری خاڵخاڵان و"عادل حاجی رەشید" بوون. ئەوشەوە نەتوانرابوو تەرمی شەهیدەكان دەربكرێن.
بەچاوساغی شه‌هید هیوا، تەرمەكان لەوێ ئەشارێنەوە بۆ شەوی دوایی تەرمەكان دەرئەكرێن، شه‌هید هیوا هەتابڵێی گورج و گۆڵ بوو پیاوێكی قارەمان و كەم دووبوو، بوو بەیەكێك لە فەرماندە قارەمانەكانی تیپی(21)ی كەركوك، لەشەوی نەورۆزی(1987) چووە كاروانی نەمرانەوە.
سڵاو لەگیانی پاكی شه‌هیدان و هەرسێ شه‌هید"هیوا چیمەنى و كەریم حاجی نۆكەڵە فەرماندەی كەرتی چواری خاڵخاڵان و عادل حاجی رەشید" یادیان بەخێر..
بابەتی زیاتر