دكتۆر ناجح گوڵپی*


ئێوارەی(22/3/1988) دەوروبەری كاتژمێری شەش و نیو، گوندی سێوسێنان بەرهەڵمەتی ژەهرباران كەوت لەلایەن سوپای تاوانكاری رژێمی بەعسەوە بە موشەكی كاتیۆشای"چل دانەیی" ئەوەی رونبۆتەوە گوندەكە بە گازی دەمار لە جۆری"تابون، سارین" بۆمبارانكرا لەكاتی نان خواردنی ئێوارە و تاریك بوونی هەوادا، تا زۆرترین خەڵك كۆبێتەوە لەناو ئاوایی و بەهۆی بێبۆن و رەنگی گازەكەوە زۆرترین كەس لەناو ببات. لە ئەنجامدا(70) كەسی شەهید كرد دەسبەجێ، گوندی سێوسێنان لە سەرەتای دەسپێكی قۆناغی شاڵاوی ئەنفالی دووەم بەرهێرشی كیمیاباران كەوت، لەوكاتەدا گوندەكە وەك شوێنێكی پڕ ئاوەدانی و بازاڕێك بۆ دەسكەوتنی پێوستییەكانی هێزی پێشمەرگەو گوندەكانی دەوروبەری و نزیك لە ناوچەكەدا ئەژمار دەكرا، بۆیە رژێم یەكەم هەنگاوی لێدانی ئەم گوندەبوو، هەموو قوربانییەكانی ئەم تاوانە خەڵكی بێ دیفاعی گوندەكە بوون، تەنها یەك پێشمەرگەی تێدا شەهید بووە.
لە شەوانی دوایدا(23 و24)ی مانگ كیمیابارانی گوندەكانی تری ناوچەكە بەردەوام بوو وه‌ك"دوكان، دوكەرۆ، ولیان،جافەران، بەڵخە،عەلیاوا، بەلەكجاڕ، تەكیە" پێشمەرگەو كادیری پزیشكی نەخۆشخانەی مەڵبەندی یەك فریای بەهاناوەچوونی گوندەكەوە بوون دوای نیوكاژێر لە بۆمبارانەكە توانیان زیاتر لە(50) بەركەوتوو بگەیەننە نەخۆشخانەو و چارەسەریان بۆ بكەن، هەروەها گوندەكانی دەوروبەریش فریای بە خاكسپاردنی شەهیدەكان كەوتن.
خەڵكی رزگاربوو لەم گوندە، هەندێكی بەرەو سلێمانی و كۆمەڵگە زۆرەملێكانی باریكەو نەسر و زەڕایەن، هەندێكیتریشیان بەرەو گەرمیان ملی رێیان گرت، بەهەمانشێوە خەڵكی گوندەكانیتری ناوچەی قەره‌داخ هەمان رێگەیان گرتەبەر، زۆرێك لەو خەڵكە دەسگیركران لە نزیك سلێمانی و لە گەرمیان، دواتر بۆ تۆپزاواو نوگرە سەلمان، بێسەروشوێن كران، دواتر بەسەدانیان لە گۆڕە بەكۆمەڵەكان دۆزرانەوە، گوندی سێوسێنان(12) كەسی لێ ئەنفال كراوەو سێ كەسیشیان باری دەرونیان تێكچووە لە دوای كیمیابارانەكەوە.
لەگوندی سێوسێنان مەزارێك بۆ شەهیدانی كیمیاباران هەروەها ئەمساڵیش مۆنۆمێنتێك بۆ یادەوەریی ئەو تاوانە ئاوا كراوە، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی تاوانی كیمیابارانەكەو ئەو ئازیزانە كە شەهیدبوون پێش(34) ساڵ ناوەكانیان دەخەینەوە پێشچاو:
1- مەهدی هادی نەجم.
2- شەوقیە تۆفیق محه‌مەد.
3- هیدایەت مەهدی هادی.
4- نەوشیروان مەهدی هادی.
5- زوهدی مەهدی هادی.
6- ئومێد مەهدی هادی.
7- زمناكۆ مەهدی هادی.
8- بێستون مەهدی هادی.
9- پەیمان عوبێد مەحمود.
10- تابان عوبێد مەحمود.
11- كوردە عوبێد مەحمود.
12- رزگار عوبێد مەحمود.
13- رۆژگار عوبید مەحمود.
14- یادگار عوبێد مەحمود.
15- مەلیحە عه‌بدولقادر مه‌جید فەرەج.
16- زەینەب فەریق محەمەد.
17- هێمن حه‌سن ئەحمەد.
18- هەردی حه‌سن ئەحمەد.
19- شادی حه‌سن ئەحمەد.
20- شەهێن حه‌سن ئەحمەد.
21- شادان حه‌سن ئەحمەد.
22- بەناز محه‌مەد ئیسماعیل.
23- خانم سابیر عوسمان.
24- زێدان محه‌مه‌د حه‌مە فەرەج.
25- تاهیر محەمەد حه‌مە فەرەج.
26- رەفیق سدیق حه‌مە ئەمین.
27- ئەسمەر سدیق حه‌مە ئەمین.
28- چنور فایه‌ق نەجم.
29- ئاواز سدیق حه‌مە ئەمین.
30- عه‌لائه‌دین عومه‌ر حسێن رەشان.
31- پەیمان عومه‌ر حسێن رەشان.
32- حه‌مید حسێن رەشان.
33- هیوا فەریق مەحمود.
34- محه‌مەد فەریق مەحمود.
35- ئەختەر حسێن ئەحمەد.
36- نیهایەت غیدان عەبە.
37- خاتون ئیمام سڵێمان.
38- رەحیم سەلیم حەمە پێنجوێنی.
39- نەریمان ئیدریس عه‌بدوڵڵا"هەورامی، تەنیا پێشمەرگەیەك كە لەو گوندە شەهید بووە".
40- قەدریە عیزه‌ت عه‌بدولقادر.
41- گەردە ئەحمەد تۆفیق.
42- ئایشە عه‌بدولكه‌ریم ئەحمەد.
43- هومام نەجم زۆراب.
44- گۆران كەریم وادی.
45- تاهیر نەوزاد حەمە ئەمین.
46- زەهرا رەزا رەحیم.
47- هانا رەزا رەحیم.
48- ئەجیە حه‌سه‌ن محه‌مه‌د.
49- محه‌مه‌د ئەحمەد عه‌بدولكه‌ریم.
50- رزگار ئەحمەد عه‌بدولقادر.
51- سەردار ئەحمەد عه‌بدولقادر.
52- زەینەب ئەحمەد فارس.
53- بەهیە تۆفیق حەسەن.
54- جەزا رەزا حەمە ئەمین ئیمام.
55- بابان رەزا حەمە ئەمین ئیمام.
56- سەبیح رەزا حەمە ئەمین ئیمام.
57- فەریق سەعید ساڵح.
58- دادان قادر مەجید.
59- ئاسۆ فەریق سەعید ساڵح.
60- ئاشنا فەریق سەعید ساڵح.
61- تانیا سەعید ساڵح.
62- كەژاڵ عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زیز.
63- ئاوات فایق مەهدی.
64- فایق مەهدی هادی.
65- ئاشنا فایه‌ق مەهدی.
66- عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زیز زۆراب.
67- ئاسۆ عه‌بدوڵڵا عه‌بدولعه‌زیز.
68- محەمەد ئەمین ئیسماعیل شەریف.
69- فاتمە محەمەد ئەمین ئیسماعیل.
70- شەهاب حەمە ئەمین ئیسماعیل.

* پزیشكی ڤێترنه‌ری.
* سوپاس بۆ كاك باهیر سێوسێنانی كە هاوكاری كردم لە راست و دروستی ناوەكان.
 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved