1977
- "داود محه‌مه‌د عه‌لی جاف" ناسراو به خه‌سره‌و، ئه‌ندامی پێشكه‌وتووی كۆمه‌ڵه و رابه‌ری سیاسی ناوچه‌ی باڵه‌كایەتى پاش ئه‌وه‌ی ساواكی ئێران ئابڵۆقه‌یاندا خۆی شه‌هید كرد.
1979
- مەفرەزە هاوبەشەکانی هێزى پارێزگاریی لەسەرجادەی کانی بناوی دۆڵە رەقە لە هێزێکی دوژمنیاندا، شەڕ(5) کاتژمێری خایاند و زیانێکی زۆریان لە دوژمن‌دا.
1986
- بۆسه‌ی تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ له‌سه‌رجاده‌ی سلێمانی - قه‌ره‌داغ، شه‌ڕ بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر درێژه‌ی كێشا، له ئه‌نجامدا چه‌ند چه‌كدارێكی دوژمن كوژران و هه‌روه‌ها(7) جاش به‌دیلگیران، قوربانی پێشمه‌رگه شه‌هیدێكی قاره‌مان بوو.
1987
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی هاوبه‌شی تیپی(93)ی كۆیه و(99)ی بتوێن، په‌لاماری ره‌بیه‌یه‌كی خه‌له‌كانیانداو له ماوه‌یه‌كی كورتدا ده‌ستیانبه‌سه‌رداگرت.
1987
- شه‌وی(22/23) تۆپخانه‌ی تیپی(21)ی كه‌ركوك تۆپبارانێكی خه‌ستی دام و ده‌زگاكانی دوژمنیان كرد له ناحیه‌ی شوان.
1992
- دوژمن بۆ ماوه‌ی دوو كاتژمێر تۆببارانی ناوچه‌ی ده‌وروبه‌ری رێگه‌ی هه‌ولێر- گوێری كرد و تا كاتژمێر(30:2) پاش نیوه‌ڕۆ درێژه‌ی كێشا.
بابەتی زیاتر