1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی بازیانی هەرێمى(5) چوونە ناو شاری سلیمانییەوە و سەیتەرەیەکیان لە گەڕەکی حاجی ئاوا دانا، ژمارەیەکی زۆر خەڵکیان کۆکردەوە بۆ ماوەی کاتژمێرێک سیاسەتی(ی.ن.ك) یان بۆ روونکردنەوە.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی(3)ى هەرێمى(12) بۆسەیەکیان لەسەر رێگەی رانیە - بوسکین نایەوە و لە هێزێکی دوژمنیاندا. دوای شەڕێکی(6) کاتژمێری هێزێکیتری سەرباز و جاش بەدەنگیانەوەهاتن، دوژمن زیانێکی زۆری لێکەوت، زیانى مەفرەزەکە دوو پیشمەرگە برینداربوون.
1986
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی تیپی مه‌ڵبه‌ند، كاتژمێر(2)ی شه‌و په‌لاماری عه‌مبارێكی دوژمنیاندا له گوندی"حاجی تان" و دوای شه‌ڕێكی ده‌سته‌و‌یه‌خه ئاگریان له عه‌مباره‌كه به‌رداو(9) كه‌سیشیان له هێزه‌كانی دوژمن به‌دیلگرت.
1975
- دیداری به‌ڕێز"مام جه‌لال" و"د. فوئاد مه‌عسوم" له دیمه‌شق پاش دوو هه‌فته له مۆركردنی رێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر.
1995
- جه‌ماوه‌ری شاری سلێمانی بۆ ناڕه‌زایی ده‌ربڕین له به‌رامبه‌ر له شكركێشی توركیا خۆپیشاندانێكیان سازكرد، چه‌ند هاووڵاتییه‌كیش له‌به‌رده‌م باره‌گای UN دا، مانیان گرت.
1995
- دوژمن به‌خه‌ستی ته‌قته‌ق و ده‌وروبه‌ری بۆردومان كرد، له ئه‌نجامدا(4) كه‌س له خێزانێكدا شه‌هیدبوون و چه‌ند هاووڵاتییه‌كیش ده‌ربه‌ده‌ربوون.
بابەتی زیاتر