1978
- دەستەیەك لەپێشمەرگەکان چوونە ناوشاری قەڵادزە و لەئۆتومبێلێکی پۆلیسیاندا و تەقەیان لە سەنگەرەکانی بارەگای(لیوا)و مۆڵگای خۆفرۆش عەباس ئاغای کانەبی-یش کرد و جاشێک بریندارکرا.
1979
- له سێدارهدانی مامۆستا "عهزیز مهحمود" ئهندامی سهركردایهتی "ی.ن.ك" له شاری موسڵ.
محێدین مەحمود عەلی غەفور خەرپانی، ناسراو بە مامۆستا عەزیز و ساڵی(1944) له سلێمانی له دایكبووه، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی و بەرپرسی لقی دووی كەركوكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووه. لەڕۆژی(17/10/1978)دا، لەناو سلێمانی دهستگیركرا، دواتر لەڕۆژی(15/1/1979) لە هەیئەی خاسەی كەركوك بڕیاری لە سێدارەدانی بۆ دەرچوو، رۆژی دواتر بۆ ژووری سێدارەی زیندانی موسڵ گواسترایەوە و لەڕێكەوتی(25/3/1979) لە زیندانی موسڵ لە سێدارە دراو تەرمەكەی نەدرایەوە، دوای رووخانی رژێم، تەرمەكەی لەڕۆژی (18/6/2003) لە موسڵ بۆ سلێمانی گواسترایەوە.
1987
- مهفرهزهیهكی تیپی(51)ی گهرمیان له نزیك شاری خورماتوو هاووڵاتییهكی توونسی و دوو هاووڵاتی میسریان بهدیلگرت كه بۆ بهرژهوهندی دوژمن كاریان دهكرد.
1992
- هێزێكی حكومهتی عێراق هێرشی هێنایه سهر گوندی"چالوك"و لهلایهن پێشمهرگهكانی بهرهی كوردستانییهوه راونران.
1995
- دوژمن بهخهستی"تهقتهق"ی تۆپباران كرد و له ئهنجامدا(4) كهس له خێزانێكدا شههیدبوون.
1991
- هێزێكی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق، خۆیان بەڕێكخراوێكی ئۆپۆزسێونی ئێرانی ناوزەد کردبوو، لە ساڵی(1965) دامەزرابوو، رابەری رۆحی رێكخراوەكەش"ئایەتوڵڵا مەحمود تاڵقانی"بوو، سەركردەی رێكخراوەكەش"مەسعود رەجەوی بوو" ئایدیای رێكخراوەكەش بەدیدی ئێران ناسان چەپی- ئیسلامی و ئایدۆلۆژیای شیعی شۆڕشگێڕانە بوون. دواى گەڕانەوەیان لە فەرەنساوە، لە ساڵی(1998) بۆ عێراق بوونە پاڵپشتێكی گەورەی سەدام و سوپاكەی لە جەنگی عێراق ئێران و سەركوتكردنی راپەڕینەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەچەند تانكێكی تەیار بەهەموو چەك و تەقەمەنییەكی پێشكەوتوو دزەیان كردە ناوشاری"كەلار" لەكاتژمێر(9:10)ى سەرلەبەیانى كوێرانە كەوتنە تەقەكردنێكی بەردەوام لە دانیشتوانی شار و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك شەهید و برینداربوو. لێرەدا ناوی بەشێك لەو شەهیدانە بڵاودەكەینەوە كە لەو رۆژەدا شەهیدبوون.
1- شاعیر و رووناكبیریی ناسراو محەمەد حەسەن حەمید، ناسراو بە پەژار لە دایكبووی(1954) كەلاری كۆن.
2- دكتۆرە زەحی فازیل مەرهود عۆدە(1965) بغداد.
3- دكتۆرە لەیلا فازیل مەرهود عۆدە(1966) بغداد.
4- دكتۆرە جوان رەئوف محەمەد(1963) موسڵ.
5- سەلار محەمەد ئەمین میرزا(1980) كەلار.
6- عەدالەت جەبار حسێن(1969) كەلار.
7- كەریم عەبدولڕەحمان فەتاح(1938) گردەگۆزینە.
8- جەمال محەمەد فەتاح(1944) قەرەبڵاغ.
9- ئەحمد محەمەد قادر(1972) قەرەبڵاغ.
10- شەریف فایەق محێدین(1972) گازینۆ.
2006
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، لەبارەگاى تایبەتى خۆى لە بەغدا، پێشوازییکرد لەوەفدێکى کۆنگرێسى ئەمریکا، لەدیدارێکدا وەفدى میوان رۆڵى گرنگ و بەرچاوى سەرۆک تاڵەبانى-یان لە عێراقدا بەرزنرخاند.
بابەتی زیاتر