محەمەد ساڵح محەمەد



لە سەروبەندی راپەڕین و رزگاركردنی شار و شارۆچكەكانی كوردستاندا، ئەوكاتەی كە بەرپرس و پێشمەرگە و هاووڵاتی ئاسایی لەیەك ئاستدابوون و لەیەك جیانەدەكرانەوە، وەكو نووسەر و شرۆڤەكاری سیاسی هەڤاڵ كوێستانی دەڵێ:"ئەوكاتەی كە نیشتیمان هی هەمووان بوو.."
خەڵك سات بەسات چاوەڕوانی هەواڵی تازە و رزگاركردنی ناوچە و شوێنی كوردستان بوو كە لە دەسەڵاتی بەعس پاك بكرێتەوە، لەڕۆژی(۱۹۹۱/۳/۲٥) هێزێكی رێكخراوی موجاهیدینی خەلق، بەحساب رێكخراوێكی ئۆپۆزسێونی ئێرانی بوو، لە ساڵی(۱۹٦٥) دامەزرابوو، رابەری رۆحی رێكخراوەكەش "ئایەتوڵڵا مەحمود تاڵقانی" بوو، سەركردەی رێكخراوەكەش"مەسعود رەجەوی بوو" ئایدیای رێكخراوەكەش بەدیدی ئێران ناسان چەپی – ئیسلامی و ئایدۆلۆژیای شیعی شۆڕشگێڕانە بوون.
دواى گەڕانەوەیان لە فەرەنساوە، لە ساڵی(۱۹۸۱) بۆ عێراق بوونە پاڵپشتێكی گەورەی سەدام و سوپاكەی لە جەنگی عێراق ئێران و سەركوتكردنی راپەڕینەكانی باشوور و ناوەڕاستی عێراق و هەرێمی كوردستان.
بەچەند تانكێكی تەیار بەهەموو چەك و تەقەمەنییەكی پێشكەوتوو دزەیان كردە ناوشاری"كەلار" لە كاتژمێر (9:10)ى سەرلەبەیانى، كوێرانە كەوتنە تەقەكردنێكی بەردەوام لە دانیشتوانی شار و ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك شەهید و برینداربوو. لێرەدا ناوی بەشێك لەو شەهیدانە بڵاودەكەمەوە كە لەو رۆژەدا شەهیدبوون.
۱- شاعیر و رووناكبیریی ناسراو محەمەد حەسەن حەمید(پەژار) لە دایكبووی(۱۹٥٤) كەلاری كۆن.
۲- دكتورە زەحی فازیل مەرهود عۆدە(۱۹٦٥) بغداد.
۳- دكتورە لەیلا فازیل مەرهود عۆدە(۱۹٦٦) بغداد.
٤-  دكتورە جوان رەئوف محەمەد(۱۹٦۳) موسڵ.
٥- سەلار محەمەد ئەمین میرزا(۱۹۸۰) كەلار.
٦- عەدالەت جەبار حسین(۱۹٦۹) كەلار.
٧- كەریم عەبدولڕەحمان فەتاح(۱۹۳۸) گردە گۆزینە.
٨- جەمال محەمەد فەتاح(۱۹٤٤) قەرەبڵاغ.
٩- ئەحمد محەمەد قادر(۱۹۷۲) قەرەبڵاغ.
١٠- شەریف فایەق محێدین(۱۹۷۲) گازینۆ.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved