1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی بازیانی هەرێمى(5) بۆسەیەکیان لە نزیك گوندی تیمار(قەرەداغ) نایەوە بۆ هێزێکی گەورەی دوژمن، دوای شەڕێکی خوێناوی(50) سەرباز کوژران و(30) سەربازیش برینداربوون، لێپرسراوی ئەم هێزە کە ناوی نەقیب(غازی) بوو کوژرا.
1977
- تێكشكاندنی هێزێكی گه‌وره‌ی دوژمن بۆسه‌ر چیاكانی"كۆڕه‌ك و گه‌ری گازی" له‌پشت سه‌نگه‌سه‌ر، شه‌ڕەکە(10) کاتژمێرى خایاند له‌ئه‌نجامدا دوژمن(20) كوژراو و(30) برینداری هه‌بوو، قوربانی پێشمه‌رگه‌ش(2) شه‌هیدبوو به‌ناوی"سه‌لیم خدرعه‌لی سووره، عه‌لی حه‌مه گوڵ".
1986
- هێزێكی تیپی(12)ی سۆران له شه‌وی(25/26) ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر ره‌بایه‌ی به‌رامبه‌ر تاڤگه‌ی گه‌لی عه‌لی به‌گدا.
1994
- بزوتنه‌وه‌ی شورای كوردستان له‌گه‌ڵ"ی.ن.ك"دا، یه‌كیان گرت.
1995
- هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ناڵپارێز و پێنجوێن و(128) گوندیان له پارتی سه‌نده‌وه.
1995
- رژێم(128) خێزانی كوردی له خانه‌قین به‌ره‌و شاره‌كانی حله‌و رومادی راگواست.
بابەتی زیاتر