یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
بیروڕا
توێژینەوە
کتێبخانە
میدیا
چەمکناسی
هۆشیاری حیزبی
سەرەکی
یادى شەهیدان
شەهید فاقه مەخموری.. قاره‌مان و قاڵبوویهكی خه‌بات
2025-03-27
حەیدەر مەنتک
یه‌كێك له‌و فه‌رماندانه بووه كه نه‌یزانیوه شكست یانی چی! به‌شاهیدی دۆست و دوژمن و ئه‌و هاوڕێیانه‌ی شانبه‌شانی ئه‌م هه‌ڵۆیه شه‌ڕیان كردووه، له‌هه‌رداستانێكدا به‌شداریی كردبێت سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستهاتووه..
كه‌م ده‌ڤه‌ر هه‌بووه له كوردستاندا ئه‌م شه‌ڕی تێدا نه‌كردبێت، هه‌ر له گرتنی بێتواتەی خۆشناوه‌تییه‌وه بۆ گرتنی هیران و له گرتنی هیرانه‌وه بۆ گرتنی زنجیرە رەبیەكانی رێگای كۆیه ـ هەولێر و له‌وێوه بۆ ده‌ڤه‌ری سلێمانی و شەڕی قەیوان ماوەت و له سلێمانییه‌وه بۆ گه‌رمیان و كه‌ركوك و لێدان له‌بیره نه‌وته‌كانی.
رێزدار له‌ناو خه‌ڵكدا و خۆشه‌ویستی دانیشتووى گونده‌كان بوو، فه‌رمانده‌یه‌كی ئه‌وه‌نده قاره‌مان و لێزانبووه له چالاكی پێشمه‌رگانه‌دا، پێشمه‌رگه‌كانی ناو كه‌رته‌كه‌ی ده‌گێڕنه‌وه هه‌ركاتێك فاقه مه‌خموریان له‌گه‌ڵ بووبێت نه‌یانزانیوه شكست یانی چی، وه‌كو خۆیان باسیده‌كه‌ن، ئه‌و زۆر لێزان بووه له‌هونه‌ری شه‌ڕدا و چاونه‌ترس بووه، هه‌موو ئەو سیفه‌تانه كه له‌ودا كۆبووبۆوه وایان لێكردبوو كه قه‌ت شكست نه‌هێنێت.
"فاروق حسێن عه‌بدوڵڵا" ناسراو بە فاقە مەخموری، ساڵی(١٩٦٣) لە مەخمور لە دایكبووه، ئامادەیی كشتوكاڵی تەواو كردووە، ساڵی(۱۹۸۰) پەیوەندی بە كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستانەوه كردووە، ساڵی (۱۹۸۲) بۆتە پێشمەرگه، ساڵی(۱۹۸٤) دەبێته جێگری كەرت لە تیپی(٨٧)ی قەرەچوغ، ساڵی(١٩٨٦) بۆته فەرماندەی كەرتی(٢)ی شەهید "ئه‌حمه‌د قەمبەری" لە تیپی(٨٧)ی قەرەچوغ، ساڵی(١٩٨٨) دەبێته جێگری فەرماندەی تیپی(٨٧)ی قەرەچوغ، ساڵی(١٩٨٩) دەكرێته فەرماندەی تیپی(٨٧)ی قەرەچوغ.
لەڕاپەڕینی(۱۹۹۱) دەكرێته جێگری فەرماندەی بەتالیۆنی(۱۷)ی قەرەچوغ، كە شەهید"رێباز" لێپرسراوی بەتالیۆنەكە بووە، هەمان ساڵ دەكرێتە فەرماندەی بەتالیۆنی(۱۷)ی قەرەچوغ، ساڵی(١٩٩٢) كراوه بەلێپرسراوی بەتالیۆنی(۲)ی قەرەچوغ.
لەگەڵ دامەزراندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، دەكرێتە فەرماندەی فەوجی(۲)ی پاراستنی هەولێر بەپلەی مقدم، ماوەیەكیش بەڕێوەبەری ئاسایشی ئاكرێ بووە، لەناوەڕاستی ساڵی(١٩٩٤) كرایە فەرماندەی لیوای تایبەتی رۆژهەڵات. لەژیانی پێشمەرگایەتیدا چوارجار برینداربووە، به‌داخه‌وه لە شەوی(٢٦-٢٧/٣/١٩٩٥) لەشەڕی ناوخۆ شەهید بوو.
ئەو شەڕو داستانانەی بەشداریی تیایاندا كردووە..
۱- گرتنی بێتواتە(۱۹٨٣).
۲- گرتنی هیران مانگی كانونی دووی(١٩٨٥).
۳- گرتنی زنجیرە رەبیەكانی رێگای كۆیه ـ هەولێر(۱٩٨٥).
٤- شەڕی قەیوان ماوەت(١٩٨٦).
٥- لێدانی بیره نەوتەكانی كەركوك(١٩٨٦).
٦- شەڕی سیاو و شێخ شەروان لە(١٣-١١-١٩٨٦).
۷- شەڕی تەلەلخێم(۱٩٨٦).
٨- گرتنی ناحیەی تەقتەق(١٩٨٧).
٩ـ گرتنی قاتعی ابوجعفرمنصور(١٩٨٧).
١٠- شەڕەكانی مەڵبەندی سێ.
١١ـ گرتنی سەری رەش(١٩٨٧).
۱٢ - شەڕی كونەكۆتر ـ قەندیل(۱۹۸۸).
۱٣- گرتنی گوندی مەچلوبه له تۆڵەی كیمیابارانی هەڵەبجە(۱۹۸۸).
۱٤- لەڕاپەڕینی(١٩٩١) بەرپرسی راستەوخۆی رزگاركردنی شاری مەخمور و كەندێناوه و قەراج بووە.
۱٥- لە داستانی كۆڕێ رۆڵی سەرەكی هەبووە و دەبابەیەكیشی سوتاندووه(۱۹۹۱).
۱٦- سەرپەرشتی راستەوخۆی گرتنی فه وجی(۲۰)ی سەر بەلیوای دیبەگە - مەخموری كردووە.
۱٧- فەرماندەیی راستەوخۆی گرتنی كەتیبەی تۆپخانە و كەتیبەی تانكی دیبەگەی كردووە.
سڵاو لە گیانی پاك و هه‌ڵۆ ئاسای فاقه مه‌خموری و گشت ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌پێناو نه‌هێشتنی خیانه‌ت و به‌رگرتن به‌و هێزانه‌ی هه‌ركاتێك مه‌به‌ستیان بووبێت ده‌ستی دوژمنیان گرتووه‌و خاكی پیرۆزی كوردستانیان پێ گڵاوكردووه، گیانى ئاسووده و ئارام بێت.
بابەتی زیاتر
گرتن و شه‌هید بوونی شێخ جه‌میلی قارەمان و هاوڕێكانی له داستانی رزگاری
شەھید شێخ جەمیل و سەری ساڵ لەشاخ
خەباتە بچکۆل .. یەکێک له تەتەره چووست و چالاکەکان