1978
- بەئاڕبیجی لە سەنگەرەکانی ئالی رەش، بەستی(قەڵادزە) درا.
1991
- داستانی پڕ سه‌روه‌ری"چیمه‌ن" و شه‌هیدبوونی"حه‌مه‌ عه‌لی به‌رخانه‌قا" و هاوڕێكانی.
1991
- شه‌هیدبوونی رۆژنامه‌نووس"گاد گروس" له‌ كه‌ركوك له‌كاتی راپه‌ڕیندا.
1992
- دوژمن ته‌رمی(8) كه‌سی له‌ گۆڕستانی"شێخ محێدین"ی كه‌ركووك له‌ نزیك گۆڕی"ئه‌سیری" شاعیر ناشت.
1998
- هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" له‌ گه‌شتێكدا بۆ سنووری پارێزگای كه‌ركوك سه‌ردانی قه‌ڵای دێرینی شێروانه‌ی كرد و بڕیاری نوێكردنه‌وه‌یدا و بودجه‌ی تایبه‌تی بۆ ته‌رخان كرد.
2007
- بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق لە دووەم رۆژى کۆنگرەى لووتکەى دەوڵەتانى عەرەبدا وتارى عێراقى پێشکەشکرد و هەمان رۆژیش گەڕایەوە بەغدا، سەرۆک تاڵەبانى لەکۆنگرەکەدا دەستکەوتەکانى عێراقى لەماوەى چوار ساڵى رابردوودا خستەڕوو، ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد کە عێراق پێویستى بەهەموو پشتیوانیى و پشتگیرییەکى دەوڵەتانى عەرەبییە لەڕووى سیاسی و ئەمنى و ئابوورییەوە.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved