ئامادەكردنی: ئەیاز هەركی

 


سەعید میرانی كە بە "شەهید سەعید" ناسراوە و ئێستا لە ژیاندایە و یەكێكە لە ڕزگاربوانی ئەشكەوتی "باڤێ" دەڵێت:
"من و جاسم محەمەد ئەحمەد بەیەكەوە لە ئەشكەوتەكە رزگارمان بوو، ‌من قاچێكم شكابوو، بەڵام جاسم تەندروستی زۆرباشبوو، داوامكرد جێمنەهێڵێت، ‌بارودۆخ هێندە خراپ بوو كەس ئاگای لە كەس نەمابوو، جاسم رۆیشتبوو لە نزیكترین رەبایەی سوپای عێراق خۆی رادەستكردبوو.
دوای خۆڕادەستكردنی جاسم محەمەد، وەك گیراو حسابیان كردبوو و بردبوویانە لای عەبدولڕەحمان شەنگالی و حسێن باتی و رەشید محەمەد عەبدولڕەحمان و عیزەت خۆشناو، بەمشێوەیە ژمارەیان ببووە پێنج كەس.
 بەپێی وەسێتنامەكەی شەهید عەبدولڕەحمان شەنگالی كە پێش لە سێدارەدانی داویەتی بەدایكی تا بیگەنێتە دەستی مام جەلال، لە ڕۆژی (30/3/1977) هەر پێنجیان لە زیندانی موسڵ لە سێدارە دراون.


نامەكەی شەهید عەبدولڕەحمان
دەقی نامەكە بە عەرەبی نووسراوە و ئەمەی خوارەوە كوردییەكەیەتی:

           كوردستان یان نەمان
مامۆستای تێكۆشەر جەلال تاڵەبانی بەڕێز
سڵاوێكی شۆڕشگێڕانە..
لەكاتێكدا لە سایەی ئامانجەكانی كۆمەڵەدا رۆحی خۆم دەكەمە قوربانی دۆزی گەلەكەم، تكام وایە شەرەفی ئەندامێتیم پێ ببەخشن و دوای سەركەوتنی شۆڕش لە كوردستانی عێراقدا بۆنەیەكی شایستە بۆ یادكردنەوەمان ساز بكەن و بایەخ بە خێزانەكانمان بدەن، هەروەها حوكمی مردن بەسەر ئەو ناپاكانەدا جێبەجێبكەن كە بوونەهۆی دەستگیركردنمان.
ئەوەی دەینووسم لە بەرانبەر لە سێدارەدانم نییە، بەڵكو بەخشینی رۆحم لە پێناوی دۆزی گەلەكەم هەڵقوڵاوی بڕوامە بەو پرەنسیپە پیرۆزانەی كە لەپێناویدا خەبات دەكەین.



                     دڵسۆزتان
    عەبدولڕەحمان حەسەن حوسێن شەنگالی
لە بەندیخانەی ناوەندی نەینەوا- قاوشی لە سێدارەدان.
(30/3/1977)
دوای ئاگاداركردنەوەمان لە جێبەجێكردنی فەرمانی لە سێدارەدانەكەمان بە سێ سەعات.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved