1977
- دەستەیەك لە پێشمەرگەکان هەڵیانکوتایەسەر سەنگەری پردی زەرد(چۆمان) گولەبارانیان کردن و چەند نارنجۆکێکیشیان بۆ هاویشتن.
1977
- لە نزیك دیگەل لەسەر رێگای هەولێر – کۆیە بۆسەیەك بۆ موسەلەحەیەك نرایەوە(5) پۆلیس و(1) معاون کوژران، دەستکەوتى هێزى پێشمەرگە(4) کڵاشینکۆف و(1) رەشاش بوو.
1978
- دوژمن هێرشێکی گەورەی هێنا بۆ داگیرکردن و سووتاندنی گوندەکانی زیوکە، بیدەلان لە(قەڵادزە) هێزى پێشمەرگەى کوردستان بەرەنگاریانبوونەوە و شەڕ(2) کاتژمێری خایاند، دوژمن بەناچاری گەڕایەوە و چەند سەربازێک کوژراو(7) سەربازیش برینداربوون و لاشەی نەجمەدین عبد حسین(بەغداد) لە مەیدانی شەڕەکەدا بەجێما، رۆژی دوایی نێردرایەوە بۆ سەربازگەی گەجار.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی(4)ى هەرێمى(1) تۆپبارانی سەربازگەی قەدەفەری کرد، زیانی دوژمن(4) ئۆتومبێلى سەربازى سووتاو(2) خانوو رووخاو ئەفسەرێك و چەند سەربازێك کوژران.
1979
- مینێك لەسەرڕێی سەنگەرەکانی پشت گوندی قەسری(چۆمان) تەقیەوە کە کاتی خۆی مەفرەزەکانی هەرێمى(7) چاندبوویان، زیانی دوژمن(2) سەرباز کوژران و(2) سەربازیتریش برینداربوون.
1991
- یادى شەهیدانى چیمەن کە(21) قارەمانى تێدا شەهیدکران.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لە بەغدا پێشوازیکرد لە کۆندۆلیزارایس-ى وەزیرى دەرەوەى ئەمریکا و چاک سترۆ وەزیرى دەرەوەى بریتانیا و تێیدا وەزیرانى دەرەوەى هەردوو وڵات رۆڵى میحوەرى سەرۆک کۆمارى عێراقیان لە پرۆسەى سیاسیدا بەرزنرخاند و ستایشى رۆڵى سەرکردایەتى سیاسی میانڕەو و کاراى کوردستانیان کرد کە لە نزیککردنەوەى بیروڕا جیاکانى لایەنە سیاسییەکان بۆ تەواوکردنى ئەرکە چارەنووسسازەکان بەمەبەستى پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved