1979
- دوژمن لە تۆڵەی زیانەکانی رۆژی(2/3) هێرشێکی گەورەی کردەسەر مەفرەزەکانی هەرێمى(7) لەچیای مامە رووتە(چۆمان) پێشمەرگەکان بەرەنگاریانبوونەوە و شەڕێکی باشیان لەگەڵ کردن، زیانی دوژمن(50) سەرباز کوژران و برینداربوون، لەوشەڕەدا(4) پێشمەرگە برینداربوون.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی گەرمیان چوونەسەر گەلە جاشێکی زەڕایەن لە گوندی(تەنگی سەر) زیانی دوژمن(7) جاش کوژراو(5) جاشیش برینداربوون.
1987
- وه‌فدێكی"ی.ن.ك" به‌سه‌رۆكایه‌تی کاک نه‌وشیروان مسته‌فا، به‌شداریكرد له كۆنگره‌ی پارتی سۆشیالیستی فه‌ره‌نسا.
1988
- هێزێكی گه‌وره‌ی دوژمن به‌پاڵپشتی تانك و زرێپۆش په‌لاماری گوندی نه‌ورۆزی گه‌رمیانیاندا، پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(59)ی حه‌مرین و هێزی پشتگیریی به‌ره‌نگاریانبوونه‌وه و شه‌ڕ تا كاتژمێر(5)ی ئێواره درێژه‌ی هه‌بوو، له ئه‌نجامدا هێزه‌كه‌ی دوژمن تێكشكێنرا و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش شه‌هیدبوو.
1988
- به‌یانی ژماره(3109)ی سه‌ركردایه‌تی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق له‌مه‌ڕ داگیركردنی ناوچه‌ی گه‌رمیان.
1990
- نووسراوی نهێنی"مجلس قيادة الثورة" بۆ راگواستنی شه‌به‌كه‌كان له نه‌ینه‌وا.
1991
- شه‌هیدبوونی مامۆستا"حسێن ره‌زا ره‌زا"و دوو هاوڕێی تری له دووڕیانی سه‌رچنار له ئه‌نجامی به‌رگریكردن له شاری سلێمانی له‌كاتی كۆڕه‌وه‌كه‌دا.
1993
- "تۆرگۆد ئۆزال" سه‌رۆك كۆماری توركیا پێشوازی له هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" كرد.
1994
- خاتوو"لیسی شمیدت"ی رۆژنامه‌نووسی ئه‌ڵمانی خۆی و یاوه‌رێكی كوردی له نزیك بازگه‌ی چه‌ناخچیان له شاره‌زوور به‌ده‌ستی به‌كرێگیراوانی دوژمن تیرۆر كرا.
2007
- لە مەراسیمێکى شایستە و جەماوەریدا، تەرمى تێکۆشەر و کەسایەتى ناوچەى باڵەکایەتى"مام عەبدوڵڵا بەگ" باوکى شەهید حەسەن کوێستانى سەرکردە، لەناحیەى گەڵاڵە بەخاکسپێردرا و بەمبۆنەیەشەوە سەرۆک"مام جەلال" بروسکەى ماتەمینى ئاراستەى بنەماڵە تێکۆشەرەکەیان کرد.
بابەتی زیاتر