مامۆستا عەلى پەرلەمان
پوورە حەلیمە، یان حەلیمەی سۆفی مەلا مستەفا. تاكە پێشمەرگەی ژن بووە، كە لەگەڵ دەستەیەك پێشمەرگەی (پیاو)دا، بە بەردەوامی بەشداری چالاكی پێشمەرگانە بكات. زۆربەی پێشمەرگەكانیش خزم و كەسوكاری خۆی بوون..
حەلیمە خان، پاش ئەوەی براكەی"خدر سۆفی مەلا مستەفا" رۆژی(٢٨/٣/١٩٧٧) لە شەڕێكی دەستەویەخەدا لەگەڵ رژێمى فاشی بەغدا شەهید دەبێت، چەكی پێشمەرگایەتی دەكاتەشانی، شانبەشانی ئەوان، بەدرێژایی ساڵانی شۆڕش لەڕیزی پێشەوەی خەبات بوو .
من دەیانجار پوورە حەلیمەم بینیوە و لەگەڵ دەستەكەیاندا دانیشتووم. هەروەكو پێشمەرگەكانیتر جلی خاكی لەبەردەكرد و پشتێنێكی ئەستوورى دەبەست و تاقمێكی لەسەر قایم دەكرد و كڵاشینكۆفێكی بەشانەوە بوو. پێشمەرگەیەكی بەڕێز و قورس و گران بوو. خەمی شەهیدبوونی براكەی هەمیشە بەكۆڵەوە بوو .
ئەم شێرەژنە رۆژی(٣/٤/١٩٩٢) كۆچی دوایی كرد و رۆژی سەركەوتن و ئازادی بەچاوی خۆی بینی .سوپاسی برای هێژا و پێشمەرگەی دێرین كاك"شەماڵ عەبدوڵڵا" دەكەم، پێش من وێنە و پەخشانێكی كورتی لەسەر حەلیمە لە ئەكاونتەكەی خۆی دانابوو .ئەركی راگەیاندنی یەكێتییە یادی ئەم شێرە ژنەی رۆژانی سەخت و داستانە كەموێنەكان لەبیرنەكات.
بابەتی زیاتر