1977
- دەستەیەك لە پێشمەرگەکان چوونەناو چۆمان و چەند خۆفرۆشێکیان تەمێکرد.
1978
- ئەم هەڤاڵانەی"ب.س.ك" لەمانگی(10/1977)دا، لەقەڵادزە دەستگیرکران، پاش ئەشکەنجە و ئازاردانێکی زۆر لە زیندانی موسڵ لە سێدارەدران بەمناوانە، شەهیدان عوسمان شەفیق(قەڵادزە- بەرگدروو) مام رەسوڵ دڵشاد(قەڵادزە - کرێکار) حسێن رەسوڵ(قەڵادزە - کاسب) خدر رەسوڵ(قەڵادزە- کاسب) هەروەها ئەم هاووڵاتیانەش لە هەمانڕۆژدا لە سێدارەدران، شەهیدان ئەحمەد کاکە مین(قەڵادزە - کاسب) ئەحمەد حەمید عەبدوڵڵا(قەڵادزە - کاسب) لەتیف ئەحمەد(سلێمانی- فەرمانبەر).
1991
- داگیرکردنەوەى شارى سلێمانى لەلایەن هێزەکانى رژێمى سەدام.
1991
کۆڕەوی دانیشتوانی ناوچەکانی گەرمیان بەرەو سنوورەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران، بەرەو دەروازە سنوورییەکانی تیلەکۆ، سەرتەکی بەمۆ .
1979
- چه‌ند فڕۆكه‌یه‌كی هێزی ئاسمانی عێراق بۆردومانی گوندی"دۆڵه‌ شێریان" كرد و زه‌ره‌ر و زیانێكی گه‌وره‌یان به‌و گونده‌ گه‌یاند.
1986
- هێزێكی هاوبه‌ش له‌ تیپه‌كانی(21)ی كه‌ركوك و(23)ی سورداش و(25)ی خاڵخاڵان و(57)ی سه‌گرمه ‌و مه‌ڵبه‌ندی(2) شه‌وی(4/5) له‌ چه‌ند قۆڵێكه‌وه‌ په‌لاماری مقه‌ڕ فه‌وجی(2)ی لیوای(13)یاندا، له‌ حه‌سه‌ن ته‌په‌ی ناوچه‌ی سورداش، له‌ ماوه‌ی(10) ده‌قیقه‌دا ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت و پێشمه‌رگه‌كانیش ده‌ستكه‌وتێكی زۆریان هه‌بوو، ئه‌م نه‌به‌ردییه‌ به‌خوێنی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان "كه‌مال مامه‌ فارس"ی حاجی ئاوایی تۆماركرا.
1995
- رۆژانی(4 و5) تێكشكاندنی دوو هێرشی پارتی له‌ ناوچه‌ی وه‌رتێ.
1997
- هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" له‌ سلێمانی پێشوازی له‌ هه‌ردوو وه‌فدی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا و توركیا كرد.
1999
- له‌سه‌ر بانگهێشت و داوای هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" UN و هابیتات له‌ كێشه‌ی ئاواره‌كانی كه‌ركویان كۆڵییه‌وه‌.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لە کۆنگرەیەکى رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند: سەدام حسێن و عەلى کیمیایی لەسەر تاوانى ئەنفال دادگایی دەکرێن.
2006
- بەئامادەبوونى بەڕێزان، نەوشیروان مستەفا و کۆسرەت رەسوڵ عەلى و نێچیرڤان بارزانى و فازیل میرانى و عومەر فەتاح، کۆبوونەوەیەکى فراوانى سەرجەم لێپرسراو و بەرپرسەکانى مەڵبەند و لقەکان و جێگران و ئەندامانى لق و مەڵبەندەکانى یەکێتى و پارتى بەڕێوەچوو.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لە کۆشکى کۆمارى لە بەغدا، بەڵگەنامەیەکى متمانەپێکردنى هەریەک لە باڵوێزانى نوێی ژاپۆن و ئیتاڵیا و نەرویجى وەرگرت.
2007
- لە میانەى سەردانێکى وەفدیکى پۆڵەندى، سەرۆک"مام جەلال" بانگهێشتنامەیەکى رەسمى حکومەتى پۆڵەنداى پێگەیشت.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved