شەهید"عوبێد میرزا" ناسراو بەدلێر، پێشمەرگەیەکی ئازاو چاونەترسی تیپی(٨٥)ی بەڕانەتی کەرتی(٢) بوو، لە خانەوادەیەکى کوردپەروەر و دڵسۆز بۆ شۆڕش و بەرخۆدان لە دایکبووە، ئەو ترس لە گیانیدا نەبوو..
شەهید عوبێد لەداستانە نەبەردییەکاندا لەپێشەوەى پێشەوەبوو، دڵسۆزىی و وەفادارى لێ دەتکا، شەهید عوبێد لە ساڵی(۱۹٨۰) پەیوەندی بەڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان-ەوە کردووە، لە ساڵی(۱۹٨٤) بووە بە پێشمەرگە، یەکێکبووە لە پیاوە دڵسۆز و متمانە پێکراوەکانی کاک کۆسرەت.
شەهید عوبێد بەشداری چەندین شەڕی گرنگی کردووە بەتایبەتی لەڕاپەرینە مەزنەکەی شاری هەولێردا رۆڵێکی گەورە و بەرچاوی هەبووە. بەداخەوە لەڕێکەوتی(٥ی٤ی١٩٩٥)وە بێسەروشوێنە.
ساڵى(١٩٦٥) لە گوندى"مام چۆغان"ى ناحیەی کەسنەزان لە دایکبووە. خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە کوڕێک و دووکچ. درود بۆ گیانى نەبەزیوویی شەهید عوبێد و گشت شەهیدانى رێگەى رزگارى کوردستان.


یەکێک لە هاوڕێیانى شەهید..

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved