پاش ئەوەی هێزەكانی عێراق لە(4)ی نیسانی ساڵی (1991)دا، شاری هەولێریان داگیركردەوە. هێزەكانی بەرەی كوردستانی بەرەو پیرمام كشانەوە، پێنج رۆژ دواتر دەستیانبەسەر بەرزاییەكانی پیرمامیشدا گرت.
لە(١١/٤/١٩٩١)دا و لەڕۆژێكێ وەكو ئەمڕۆدا گەلی كورد لە دەربەندی شارۆچكەی كۆڕێ مێژوویەكی نوێی نووسییەوە ئەویش دوای راپەڕینە مەزنەكەی بەهاری(١٩٩١) و ئازادكردنی تەواوی خاكی كوردستان لەدەستی رژێمی بەعس و سەدامی خوێنمژ جارێكیتر و دووبارە لە هێرشێكی هەڵگەڕاوەدا رژێمی بەعس توانی لەكەركوكەوە بەرەو هەولێر و لەوێش تا شارۆچكەی كۆڕێ داگیربكاتەوە و پێشڕەوی بكات، بەڵام خۆشبەختانە لە دەربەندی كۆڕێ تێكشكا و پاشەكشەیان كرد ئەوەش بەهۆی لێهاتوویی پێشمەرگەوەبوو.
ئەو داستانە مەزنە، بەخوێنی گەشی(11) شەهیدی قارەمان و(37) بریندار تۆمار كرا.
"د. مه‌جید حمد ئه‌مین" ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى"ی.ن.ک" له‌سه‌ر داستانه‌ مه‌زنه‌كه‌ی كۆڕێ كه‌"یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" چه‌ندین شه‌هیدی تیادا ده‌ڵێت:
" ١١/٤ی هەموو ساڵێک، ساڵیادی یەکێک لە داستانە مێژووییەکانی گەلی کوردە لەسەردەستی پێشمەرگەکانی هەولێر و بەفەرماندەیی جەنابی کاک کۆسرەت. ئەم داستانە، نیشانەی خۆڕاگریی پێشمەرگەو تینووی ئەوێ رۆژێی خەڵکی کوردستان بوو بۆ ئازادی، کە بەخوێنی نۆ پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و دوو پێشمەرگەی لایەنەکانی تر تۆمارکراو بووە یەکێک لە سیمبولەکانی یەکگرتوویی هەموو  لایەنەکان. بەرزبێت یادی داستانی کۆڕێ، رۆحی شەهیدان شادبێ.."

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved