مەکتەبی سیاسی یەکێتیی لە 37 هەمین ساڵیادی تاوانی جینۆسایدی ئەنفالدا پەیامێک بڵاودەکاتەوەو رایدەگەیەنێت: "حکومەت و پەرلەمان و هەموان ئەرکمانە کاربکەین بۆ سارێژبوونی یەكجارەكی زامەكانی  قوربانیانی  تاوانی جینۆسایدی ئەنفال".

دەقی پەیامی مەكتەبی سیاسی  لە یادی 37  ساڵەی تاوانی ئەنفالدا
سی و حەوت ساڵ  لەمەوبەر  كوردستان  رووبەڕووی  دڕندانەترین  تاوانی  ئەنفال بۆوە   ، كە ئامانج  لێی  جینۆسایدكردنی گەلەکەمان بوو  لەسەر زێدی باو و باپیرانی خۆی 
ئەم تاوانەی كە بەرامبەر بە  خەڵكی  بێدیفاعی  گوند و دێهاتی   كوردستان كرا  ئازارێكە بێ کۆتایە  لە دڵ و دەروونی هەمواندا و لەبیرچوونەوەی هەرگیز ئاسان  نییە  كە لە چەند  مانگێكی كەمدا  182 هەزار مرۆڤی كورد لە پیر و گەنج و  منداڵ  لە هەردوو  رەگەز  بەدرندانەترین  شێوە  زیندە بەچاڵ كران  و  دەیان  هەزاری  تریش  روو بەڕووی  ژیانی  كولەمەرگی   ناو ئۆردوگا زۆرەملێكان كرانەوە

   لەم یادە پڕ  لەسوێیەدا  جارێكی  تر تەئكیددەكەینەوە   ئەركی هەموانە  لە هەرێمی كوردستان و عیراقیش هەوڵەكانمان چڕ تر  بكەینەوە  بۆ  پێشكەشكردنی  خزمەتگوزاری  بەو ناوچانەی  بە هۆی تاوانی  ئەنفالەوە  زۆرترین  زیانیان  پێگەیشتوە  و  هەروەها  ژیانێكی سەربەرزانە   بۆ كەسوكاری  شەهیدان و  بێسەرو شوێن  بووەكانی جینۆسایدی میللەتەکەمان دابین بكەین.

لە لایەكی ترەوە  بەرپرسیارێتی  پەرلەمان و حكومەتی  فیدراڵییشە ئەركە مرۆیی  و  دەستورییەكانی  خۆیان  باشتر جێبەجێبكەن  بۆ سارێژبوونی یەكجارەكی زامەكانی  قوربانیانی  تاوانی جینۆسایدی ئەنفال .

درود بۆ شەهیدانی  ئەنفال  و سڵاو  بۆ خۆراگریی  كەسوكار و یادگاری شیرینینان

مەكتەبی سیاسی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved