سیروان سلێمان



* کاتێک گوزارشت لە سەردەمی شاخ دەکرێ، پێشمەرگە دێتە نێو خەون و خەیاڵت، له نێو بیروهۆشدا ئەفسانەیی ئازایەتی و قارەمانیەتی پێشمەرگە رادەگوزەرێ، هەیبەت و مەردایەتی پێشمەرگە له دوندی شاخەکاندا دەگیرسێتەوە، هەڵۆ حەزی له شوێنی بەرزە هەروەک چۆن پێشمەرگە حەزی له شوێنی سەخت و دژوارە.
* رێگە خاکییەکانی گوندەکان، رێگایەکی ئاسان نەبوو، توولەڕێییەکان رێگای هاتووچۆی تەتەرەکان بوو، بۆ گەیاندنی نامه، بردنی هەواڵ و ئاگادارکردنەوەی مەفرەزە، کەرت و تیپەکان بۆ بەهاناوەچوونی برادەران لە بۆسە یان شەڕێکی رژێمدا.
* خەباتە بچکۆل یەکێکبوو لە پێشمەرگە هەرە ئازا و چووست و چالاکەکانی هەرێمی(2) و مرۆڤێکی زیرەک و  خۆشڕویەکی لێهاتوو، لە کەمترین کات، پەیامی دەگەیانده شوێنی مەبەست.
* شەڕی پارتیزانی و وەشاندنی گورزی کاریگەر له دوژمن هەر لە پێشمەرگە ئازاکانی(ی.ن.ک) دەوەشایەوە، هێزەکانی پێشمەرگە دەستیان بەسەر چەندین ئامێری بێتەلدا گرت، بەلێهاتوویی خۆیان فێری ئامێرە بێتەلەکان بوون، لەگەڵ هاتنی بێتەلەکان بووە هۆی کەمبوونەوەی هاتووچۆی تەتەرەکان.
* ئەفسووس لە شەڕی داستانی رزگاری له شاخی دوو برا لە(14/4/1987) سنگی خۆی کردە قەڵغان لە پێناوی بەرگری لە نیشتمان.


سه‌رچاوه‌:
گەڕان بەناو شەپۆلەکاندا لە نووسینی: م.عوسمان عومەر( عوسمان جیهاز ) لاپەڕە (430).

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved