ره‌وه‌ند گه‌رمیانی



رۆژی(13/4/1987) لەگوندی ئاڵەسیاو شەهید جەمیل و(۱۰) پێشمەرگەی دیكەی هاورێی كە سەرقاڵی كۆكردنەوەی زانیاری بوون لەو سنوورەدا لەلایەن رژێمەوە ئاشكرادەبن و لە ئەنجامدا حەوت هێلیكۆپتەر بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە بۆردومانی ئەو یانزە پێشمەرگە قارەمانە ئەكه‌ن و هەرچی دارودرەخت هەبوو هەمووی وێران ئەكەن و پاشان كۆپتەرەكان ئەچنەسەریان و ئابڵۆقەیان ئه‌ده‌ن.
پێشمەرگەكانیش كە چەكی كاریگەریان پێ نابێت لە سەعات(۱۱)ی بەیانییەوە هەتا(۳)ی دوانیوەڕۆ تا دوا فیشەك شەڕئەكەن و شەهید جەمیل  بەداخەوە ‌لەم شەڕەدا دەستێكی دەپەڕێت و سەرجەم پێشمەرگەكانیش بریندارئەبن و شێخ جەمیل بۆی دەرئەكەوێت كە هیچ هیوایەكیان نییە بۆ دەربازبوون، بۆیە خێرا سەرجەم هەموو ئەو نهێنی و بەڵگەنامانەی كە پێیبووە ئەیسوتێنێت بۆئەوەی دەست رژێم نەكەون.
دوای ئەوەی دەستگیردەكرێن، ئەگوازرێنەوە بۆ فەوجی سەربازی رژێم لە سیتەك و لەوێ دوای ئەوەی ئازار و ئەشكەنجەیەكی زۆرئەدرێ لەلایەن جەللادەكانی سوپاوە، بەڵام هیچ نادركێنێت و پاشان دەیانبەن بەدەستی خۆیان دوو چاڵیان پێ هەڵدەكەنن و بەزیندوێتی دەیانخەنە ناو چاڵەكانەوەو هەرلەوێدا گولەبارانیان ئەكەن وهەموویان شەهید ئەبن.
بەمشێوەیە ئەم پۆلە پێشمەرگە قارەمانانە شەهید ئەكرێن و بۆماوەی(٦) ساڵ لەو دوو(۲) چاڵەداو لەشێوەی گۆڕی بەكۆمەڵەدا ئەمێننەوەو لە بەهاری ساڵی(۱۹۹٤) لاشەی پیرۆزیان لە گوندی سیتەك دۆزرایەوە، چاڵێكیان ئەم شەهیدانەی تێدابوو:
 ۱-  شێخ جەمیل ئەحمەد.
۲-  ئاراس محەمەد ئەحمەد، لە دایكبووی ساڵی(۱۹٦۰) خوشكەزای شەهید جەمیل.
۳-  رزگار عوسمان موراد(۱۹۷۲).
٤-  خەسرەو رەئوف رەحیم(۱۹۷۱).
٥-  مستەفا قادر مستەفا.
٦ - نوری مەحمود قادر(۱۹۷۰).
چاڵی دووەمیش ئەم شەهیدانەی تێدابوو:
۷- هوشیار سەعدون سەعید، لەدایكبووی ساڵی(۱۹٦۸) سەعاتەكەی دەستی لە ئیش نەكەوتبوو.
۸-  شێركۆ محەمەد عەبدوڵڵا(۱۹٦۹).
۹-  ستار ئەحمەد قادر(۱۹۷۱).
۱۰-  بێستون ئیبراهیم سەعید(۱۹٦۱) ئەندازیار بوو.
۱۱-  محەمەد ئەحمەد مارف(۱۹٦۹).
هه‌روه‌ها دوو شه‌هیدی قاره‌مانی دیكه‌ش به‌ناوه‌كانی هه‌ریه‌ك له:
۱-  وەستا عەتا.
۲-  سەرداری حەمەی سەلیم.
 دوو شەهیدی بەجێماوی داستانی رزگاری بوون كە تەنانەت دوای شەهیدبوونیشیان باوەشیان بەو ناوچانەدا كرد كە لەدەست دوژمن رزگاریان كردن. لەدوای راپەڕینە مەزنەكەی(۱۹۹۱) تەرمەكانیان هێنرایەوە سەیوان و بەخاك سپێردران. هه‌زاران سڵاو له گیانی پاكی كاكه شێخ جه میل و هاوڕێكانی و تێكڕای شه‌هیدانی داستانی رزگاری

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved