ڕۆژی ٢٠٢٤/٥/٣، لەبەردەوامی کاروچالاکیەکانی بۆردی هۆشیاری سەر بەمەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری، بەبۆنەی ٤٩ ساڵەی دامەزراندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، پێشانگایەکی کتێبی کردەووە.
هەریەک لە عیماد ئەحمەد ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری و لەتیف نێرۆیی لێپرسراوی بۆردی ڕاگەیاندن و ژمارەیەکی بەرچاو لە بەرپرسانی حزبی و حکومی و کادیرانی ی.ن.ک و هاوڵاتیان و سەردانی پێشانگاکەیان کرد.
وێڕای پیرۆزبایی بۆ یادی دامەزراندنی ی.ن.ک، لەڕێگای پێشانگاکەوە سوودیان لەو کتێب و بڵاوکراوانە وەرگرت کە بۆردی هۆشیاری وەک دیاری خستبوویە بەردەم میوانان، هەر لەو بارەیەوە ئامادەبووان ئەم جۆرە پێشانگایە بەگرنگ وەسف دەکەن بە تایبەتی لە بۆنەیەکی گرنگی وەک یادی دامەزراندنی ی.ن.ک کراوەتەوە و هیوای بەردەوامیان بۆ خواست.
بۆردی هۆشیاری، لەم ساڵدا ئەمە دووەمین پێشانگای
کتێبە کە دەیکاتەوە، چەندین ناونیشانی جیاوازی کتێب دەبەخشێتە میوانان.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved