پیشێلكردنی مافی كورد لە سوریا
لە ڕاپۆرتێكی هیومان ڕایتس وۆچدا
ئامادەكردنی: ڕێبوار تۆفیق بەنگینە
بڵاوكراوەكانی ئەكادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی كادیران
سلێمانی - ٢٠١٦
لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی كتێبخانە گشتییەكان ژمارەی
(١٢٢٤) ساڵی ٢٠١٤
دیزاین: ئەمیرە عومەر
تیراژ: (١٠٠٠)
زنجیرە: (٦)
سەرپەرشتیاری زنجیرە
ڕەنج جەعفەر


پێشەكی ئەكادیمیا
ئەوەی لەدووتوێى ئەم ڕاپۆرتەدایە لێکۆڵینەوەیەکی تایبەتە بە بەشی "ڕۆژهەڵات و سەرووی ئەفریقیا" لە(هیومان رایتس وۆچ) دەربارەی بارووگوزەرانی کوردەکان لەسووریا و ئەو پێشێلكاریانەی لەلایەن رژێمی بەعسی دەسەڵاتدارەوە دەرهەق بەکورد کراوه.
کورد لە سووریا
کورد گەورەترین کەمینەن لە سووریا، ژمارەیان بە (١٫٧) ملیۆن کەس مەزەندە دەکرێت، بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی کەمینەکان" کە لەلایەن "مینۆریتی ڕایتس" وە ئاماژەی پێ کراوە کوردەکان (١٠٪)ی ڕێژەی دانیشتوانی سوریا پێک دەهێنن و زۆربەیان سوننە مەزهەبن و لە ناوچە سنورییەکانی تورکیا و عێراق و لە وڵاتی سوریادان، بە شێوەیەکی سەرەکی بەسەر (٣) ناوچەی جیاوازدا دابەش بوون:
یەکەم: جەزیرە لە باکووری ڕۆژهەڵات.
دووەم: ناوچەی (عەین عەرب) لە باکوور و بەرزاییەکانی باکووری ڕۆژئاوای دەوری (عەفرین) کە بە چیای کوردان ناسراوە.
سێیەم: کوردەکانی ناوچەی (حەڵەب) و (دیمەشق).

حزبی بەعسی سوری و سیاسەتی نکۆڵی لەبوونی کورد
ساڵی (١٩٦٣) بەعسییەکان دەسەڵاتیان گرتەدەست و بەردەوام بوون لە سیاسەتی نکۆڵیکردن لە بوونی کورد و بە ئاراستەی تەعریب کردن لە ناوچە کورد نشینەکاندا کاریان دەکرد:
دەسەڵاتی سوریا بە ئاراستەی دروستکردنی (پشتێنەیەکی عەرەبی) کاریان کرد بە مەبەستی
جیاکردنەوەی کوردەکانی سوریا لە کوردەکانی تورکیا و عیراق. ھەروەھا ھاندانی عەرەبەکان بۆ نیشتەجێ بوونیان لەو ناوچانەدا بەرنامەی کاری سیاسی بەعسییەکان بوو،
چونکە پیداگریی کورد لەسەر مافە نەتەوەییەکانی لە تورکیا و عیراق مەترسی بۆ سەر ئەمانیش ھەبوو، هەر بۆیە پلانی "پشتێنەی عەرەبی" ساڵی (١٩٦٥) دانراو بە قووڵایی ١٥کم (نزیکەی ٩ میل) و بە درێژایی (٢٨٠کم) (١٧٤میل) لەسەر سنووری تورکیا کەوتە جیبەجێکردنی ئەو پرۆسەیە، هەروەها ئەو پلانە کۆچی زۆرەملێی گوند و دیهاتەکانی ئەو ناوچانەی گرتەوە کە دانیشتووانەکەی کورد بوون.

ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌ی پارته‌کان و چالاکه‌وانانی کورد
ڕاوه‌دوونان و ده‌ستگیرکردنی سه‌رکرده‌ی پارته‌کان و چالاکه‌وانی کورد و گواستنه‌وه‌یان به‌ره‌و دادگای سه‌ربازی و تۆمه‌تبارکردنیان و دادگاییکردنیان به‌پێی ماده‌ی ژمارە(۲۸۸)ی یاسای سزادانی سوری به‌رنامه‌ی کاری هێزه‌کانی ئاسایش و ده‌زگای هه‌واڵگری و ده‌زگای پۆلیسی ڕژێمی سوریا بوون. ده‌زگا ئه‌منییه‌کانی ڕژێمی سوریا به‌رنامه‌ی کاریان له‌سه‌ر ده‌ستگیرکردنی ئه‌م (٥) حزبه‌ی کوردانی سوریا چڕکردبوو:
١. حزبی یه‌کیتی.
٢. ڕه‌وتی دواڕۆژی کورد.
٣. حزبی ئازادی.
٤. حزبی دیموکراتی کوردانی سوریا.
٥. حزبی دیموکراتی یه‌کیتی (PYD).

ئەندامانی هەریەکە لە پارتەکانی (یەکێتی، ئازادی)، ڕەوتی دوارۆژ زیاتر دەستگیر دەکران، بە هۆی ئەوەی ڕێکخستنی خۆپیشاندانەکان زیاتر لە لایەن ئەمانەوە ئەنجام ئەدران.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved