پەرلەمان مێژووی سەرهەڵدان .. پێکهاتە و ئەرکەکانی
ئامادهکردنی: عادل عهلی
بڵاوکراوهکانی ئهکادیمیای هۆشیاری و پێگهیاندنی کادیران
سلێمانی - ساڵی ٢٠١٠
ژمارهی سپاردنی بهڕێوهبهرایهتی گشتی کتێبخانەگشتییهکان
٢٦٤٩١ ی ساڵی ٢٠١٠
لەدهزگای چاپ و پهخشی حهمدی چاپ کراوه
تایپ: شانیا یوسف
دیزاین: ئهمیرەعومهر
تیراژ: (٤٠٠٠)
ژمارهی زنجیره: (٨)
پەرلەمان بە مانای چی دێت؟
بۆ وەڵامدانەوەی ئەم پرسیارە دوو ڕێگامان هەیه، یەکەمیان لەو ڕوانگەوە کە پەرلەمان شێوازێکە بۆ بەشداریی هاوڵاتیان لەژیانی سیاسیدا، دووەمیان بەو پێیەی کەپەرلەمان دامەزراوەیەکی گرنگە لە دامەزراوەکانی کۆمەڵگەی دیموکراتی و گوزارشتە لەبوونی ئازادی و فره
حیزبی و بەشداری سیاسی.
ئەگەرچی پەرلەمان ئاماژەی بوونی دیموکراتی و ئازادیه لەکۆمەڵگەکاندا، بەڵام رەنگە مەرجی سەرەکی نەبێت لە بوونی بارودۆخی کراوەدا، چونکە لە بەشێکی بەرچاوی وڵاتانی دیکتاتۆریشدا دامەزراوەی پەڕلەمان هەیە.
پەرلەمان گوزارشتە لە بوونی دامەزراوەیەک کە لە ڕێگەی هەڵبژاردنەوە نوێنەرەکانی، لەلایەن جەماوەرەوە هەڵبژێراون و ئەرکی ئەوان نوێنەرایەتی کردنی خەڵکە. ئەگەر لە هەندێک کۆمەڵگادا پەنا بۆ شێوازی تر ئەبەن لە دیاری کردنی نوێنەرەکانیاندا، ئەویش پێکهێنانی ئەنجومەنی ڕاوێژکارییە کە لە چەند سەرکردەیەکی کۆمەڵایەتی و کەسایەتییەک دروستدەکرێت بەمەبەستی پرس و ڕاوێژکردن پێیان لە کاروباری دەسەڵاتدا.
پەرلەمانی هەڵبژێردراو لە دنیای هاوچەرخدا بە پلەیەكی بەرچاو گەشەیکردووە و فراوان بووە، ئەمرۆ پەرلەمان بۆتە دامەزراوەیەکی سیاسی گەورە، لە زۆریک لە وڵاتانی دونیادا قەبارەکەی زیادیکردووە، کە دوو ئەنجومەن لە خۆئەگرێ و ئەرکەکانی جۆراوجۆرن دیارترینیان دەرکردنی یاسا و چاودێریکردنی کاروبارەکانی حکومەتە، پاشان فشار و کاریگەری دروستکردنە لەسەر بڕیاری سیاسی و ناوخۆیی و رێكخستنی پەیوەندی دەوڵەت لەرووی ناوچەیی و نێودەوڵەتیەوه.
بایەخی پەرلەمان
سەرەرای گەشەکردنی قۆناغەکانی ژیانی پەرلەمانی، بەتایبەتی ئەو فاکتەرانەی کەبوونەتە هۆکاری یارمەتیدەر بو گەشەکردن و جێبەجێکردنی ئەرکەکانی پەرلەمان، کەئەویش نوینەرایەتیكردنی راستەقینەی گەله.
بەهۆی فرەیی و زیادبوونی ئەركی دەوڵەت لەلایەك و گەشەکردنی كۆمەڵگا و ئاڵۆزی كاروبارەكانی لەلایەكیترەوه، پیادەکردنی دیموکراسی نیمچەناراستەوخۆش کارێکی ئەستەمەلەڕووی پراکتیكیەوه.