دیموکراسی و بنەماکانی گەشەپێدانی سیاسی
د. حەمید حسێن کازم ئەلشەمەری
وەرگێڕانی: عادل عەلی
بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای هۆشیاری و پێگەیاندنی کادیران
سلێمانی - ٢٠١١
ژمارەی سپاردنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کتێبخانە گشتییەکان
 (١٨١٧) ساڵی ٢٠١١
لە دەزگای چاپ و پەخشی حەمەدی چاپکراوە
دیزاین: ئەمیرە عومەر
تایپ: سوهەیلە عەبدولوەهاب
تیراژ: (٤٠٠٠)

‏www.pukhoshiari.com
[email protected]


دیموکراسی و بنەماکانی گەشەپێدانی سیاسی
پرۆسەی گەشەپێدانی سیاسی بەشێوەیەکی گشتی بریتییە لە خوڵقاندنی بارودۆخ و رەخساندنی
مەرجەکانی هەماهەنگی لەگەڵ پێشکەوتنی دیموکراسی. گەشەپێدانی سیاسی لە کۆتاییدا ئامانجی بنیاتنانی سیستەمێکی سیاسی هاوچەرخ و پێشکەوتووی دیموکراسییه.
ئاشکرایە گەشەپێدانی سیاسی، بەو جۆرە رزگاری دەبێت لە پاشماوەکانی دەسەڵاتی کلاسیکی، ئەو دەسەڵات و هەژموونەی کە تایبەتمەندییەکان و بنەماکانی لەگەڵ بونیادی نوێدا ناگونجێ، ھەربۆیە ئه‌م دۆخەش خوازیاری بوونی پرۆسەیەکە کە سیفەتی بەردەوامی ڕووبەڕووبوونەوەی ھەبێت لەگەڵ ئه‌و پاشماوانەی کە ھێشتا کاریگەری نێگەتیڤیان لەسەر ئاراستەکانی تاک و کۆمەڵ ھەیە.
ئەوەش پێویستی بە پرۆسەیەکی سایکۆلۆژی پراکتیکی ھەیە، بۆئەوەی تاکەکان بگەنە ئه‌و بڕوایەی کە حکومەت یەکێکە لە ئامرازەکانی بەدەستھێنانی ئامانج و بەرژەوەندییەکانیان، لێرەوە پێویستە بوار بە دامەزراوەیەکی فراوان بدرێ، بۆ ئه‌وه‌ی بە بەردەوامی ئه‌و سیستەمە سیاسییە بگۆڕێ بە شێوەیەک کە جێگەی ڕەزامەندی تاکەکان بێت، لەڕووی فۆرمه نوێیەکانی دەسەڵاتداریەتی و ڕێکخستنەکان و ڕێگا نوێیەکانی ئاڵوگۆڕی دەسەڵاتەوە.
لەپێناو چەسپاندنی بەکردەوەی دیموکراتیزم پێویستە جەخت لەسەر بنەماکانی گەشەپێدانی
سیاسی بکەینەوە کە بریتین لە:
* بەشداری سیاسی
* فرەیی سیاسی
* دەستاودەست کردنی ئاشتیانەی دەسەڵات
* پاراستن و ڕێزگرتن لە مافەکانی مرۆڤ
ئـەم مانـاو تێگەیشتنە لە دیموكراسى بەشێوازیك لەشێوازەکانی پیادەکردنی دەسەڵات ئەژمار دەکرێ که دەبێت ڕێكەوتن و سازان هەبێت لەنێوان هەموو ئەندامانی کۆمەڵەو گروپە نیشتمانیەکان و هێزو حیزبە سیاسیەكان، لەسەر شێوەی پێڕەوکردنی مەسەلە دیموكراتییەكان، وەكو شتێکی ڕوکەشی دەمێنێتەوە ئەگەر هەمووان هاوبەشی تێدا نەکەن واتا بەبێ بوونی ئەو پێش مەرجانەی باس کران ئەو ئامانجانە نایەنەدی بەڵام ئەگەر جێبەجێ بوو ئەوا لەكۆتاییدا یەكێتیی نیشتمانی بەدەست دەهینرێ لەرێگەی بەشداری هەموو هێزە نیشتمانی و سیاسی و کومەڵایەتییە کاریگەرەکانەوە لە کومەڵگەدا که لەتوانایاندا هەیە بەشداری بکەن لەپرۆسەی دروستکردن و دەرکردنی بڕیاری سیاسی لەسەر بنەمای پاراستنی پرەنسیپی ئالوگۆڕی دەسەڵات لەڕێگەی ئەم پرەنسیپانەوه:
۱. پرەنسیپی سەروەری یاسا.
۲. پرەنسیپی تێکەڵنەکردنی دەسەڵاتەکان یاخود جیاکردنەوەیان لەیەکتری.
۳. پرەنسیپی قەدەغەکردنی دەسەڵاتی تاکڕەوانە.
٤. پرەنسیپی دەستەبەرکردنی مافی تاکەکان.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved