ناوی کتیب: تاڵەبانی و خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی
ناوی نوسەر: یەتانا دیوخ نەوشا
نەخشەسازی و بەرگ: فەهمی جەلال
تیراژ: ٢٠٠٠ دانە - چاپی دووەم
ژمارەی سپاردن: (٣٨٩) ساڵی ٢٠٠٦
لە بڵاوکراوەکانی مەکتەبی بیروهۆشیاری (ی.ن.ك) ساڵی ٢٠٠٦

پێشەکی
(یەتانا دیوخ نەوشا) رووناکبیرێکی مەسیحی شاری کەرکوکەو ئیستا لەئیسپانیا دەژی. ئەم رووناکبیرە سێ وتاری بەناوونیشانی (فیدراڵی لەمحازەرەیەکی تاڵەبانی یەوە لەئیسپانیا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی) و (فیدڕاڵییەکەی تاڵەبانی) و (پیاوەتەنیاکەو نۆبڵی ئاشتی)
نووسیوەو هەرسێکیانی لەڕۆژنامەی کوردستانی نوێدا بڵاوکردۆتەوه، لەبەر بایەخ و گرنگی وتارەکانی، بەپێوستمان زانی لە دووتوێی ئەم نامیلکەیەدا بڵاویان بکەینەوەو ناوى بنێین (تاڵەبانی و خەڵاتى نۆبڵی ئاشتى).
هیوادارین سوود بەخش بیت.
مەکتەبی بیروهوشیاری (ى. ن.ک)

فیدرالی لەمحازەرەیەكى تاڵەبانى - یەوه
لەئیسپانیا بۆ ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی
 ساڵی ۱۹۸۷ بوو تاڵەبانی هات بو ئیسپانیا لەوێ لەسەر هەلومەرجی عیراق و کێشەکانی ناوخۆی عیراق بەتایبەتیش بۆ چارەسەرکردنی کێشەی گەلی کورد لەعیراقدا پێشنیازی (سیستمی فیدراڵی) کردو بەباشترین ڕێگاچارەی کێشەکانی عیراقی ناوبرد، ئێمەش کەخەڵكى نەم وڵاتە بووین و دوورو نزیك كێشەكان پەیوەندیی بەژیان و ئایندەی ئێمەشەوه هەبوو ، لای خۆمانەوە زۆر لەیەكمان دایەوە بەڵام بڕوامان وانەبوو ڕۆژێک بێت ئەم عیراقە زەبەلاحە بەهێزی سەربازی و جبەخانە، وای لێبێت کەخەڵكی عیراق خۆیان بتوانن بیر لەسیستمی حوکمرانی خۆیان بکەنەوە، بۆیە قسەكەی تاڵەبانی هەروەك شتێکی ئاسایی ئەو کاتەتێپەڕی، دواتر و دوای ئەوەی کەسەدام کوێتی داگیر کرد و سوپای دونیای لەسەر کۆکرایەوە بەو هۆیەوە توانرا شکستێکی سەربازی گەورە بەعیراق بکرێت، گەلانی عیراق راپەڕین و کوردیش ناوچەیەکی فراوانی کوردستانی ئازاد کرد گەرچی سوپاکەی سەدام زوو راپەڕینەکانی سەرکوتکرد ، بەڵام کوردەکان توانییان ناوچەیەکی باش بەئازادکراوی بهێڵنەوەو ئیدارەو حوکمرانی ناوخۆیی بۆ خۆیان دروستبکەن. من وەك کەسێکی چاودێر کەلەم وڵاتەم دەڕوانی بینیم جارێکی تر مەسەلەی فیدراڵی هاتەوە ئاراوه، ئەمجارەش ڕوانیم حزبەکەی تاڵەبانى مەسەلەى فیدراڵى وەك دروشم بو پڕوپاگەندەی هەڵبژاردنی ناوخوی کوردستان بەرزکردەوە لەبەرامبەر دروشمی (حوکمی زاتی) کەحزبەکەی بارزانی پروپاگەندەیان بۆ دەکرد ، کە ئەمەم بینی محازەرەکەی جەلال تاڵەبانیم بیرەكەوتەوه" ئەم كابرایە پێنج ساڵ لەمەوبەر لەئیسپانیا ئەو مەسەلەیەی باسکرد قەناعەتیکم لا دروست بوو کەئەم بیرۆکەیە دەکرێت کار بۆ بەدیهاتنی بکرێت، خوشبەختانه بینیم لەهەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا دوای ئەوەی باڵەکەی تاڵەبانی بانگەشەی فیدراڵییان دەکرد و نیوەی کورسییەکانی پەرلەمانیان بەدەستهێنا گەرچی مشتومڕێك لەنێوان بانگەشەکەرانی حوکمی زاتی و فیدراڵیدا هەبوو سەرەنجام تاڵەبانییەکان توانییان فیدراڵی بچەسپێنن و بیکەن بەداخوازیی پەرلەمان لەروژی ١٩٩٢/١٠/٤ بوو که پەرلەمانی کوردستانیش دوای نزیکەی پینج مانگ له دروستبوونی جاڕی فیدراڵی داو سیستمی فیدراڵی به گونجاوترین ڕێگەچارەی پیکەوەژیان و چارەکردنی ناکۆکییەکانی عیراق راگەیاند.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved