لەیادی رۆژی رۆژنامەگەریی کوردی  و ١٢٧ ساڵەی دەرچوواندنی یەکەمین رۆژنامەی کوردی  ( کوردستان ) لەسەر دەستی میقداد مەدحەت بەدرخان ،لە قاهیرەی پایتەختی مسر، لەدڵەوە پیرۆزبایی گەرم لە رۆژنامەنووسان و راگەیاندنکارانی کورد  دەکەین کە پیشەییانەو لێبڕاوانە لەخزمەتکردن بە رەوتی رۆژنامەگەری و فراوانکردنی پانتایی ئازادی رادەربڕین و ئازادی نووسین خزمەتیان کردوەو بەردەوام لە
کارکردن .

ئێمە لە مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری لەسەر هەمان بیروباوەڕ و رێبازی کوردایەتی سەرۆک مام جەلال و  پابەندن بە بنەماکانی پیشەیانەی  راگەیاندن و دیموکراسی ، پشتیوانی و هەماهەنگی ئەهلی قەڵەم و نووسین و  میدیاکارانین و وەک هەمیشە لەگەڵیان دەبین بۆ نەهێشتی ئاستەنگەکانی بەردەم کاری رۆژنامەوانی و هەموو هەوڵێک دەدەین تا یاسای کاری رۆژنامەگەری و مافی بەدەستخستنی زانیاری باشتر جێبەجێ بکرێت یان هەمواربکرێتەوە بە ویستی رۆژنامەنووسانی ئازاو ئازاد و پێشخستنی ئەزموونەکەمان 

یادی رۆژنامەگەریی كوردی لەكاتێكدایە، كە راگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە روماڵی هەواڵ و رووداوەكاندا، بە سەنگینی و بەرپرسانە مامەڵە دەكات و لە بازنەی گوتارێكی شێنەیی كوردانە و نیشتمانیانە پەیامەكانی ئاراستە دەكات و ئەرکی راستەقینەی خۆی بێ گوێدانە هەموو ئەو مەرامانەی راگەیاندن لەئەرکە راستەقینەکەی دوردەخاتەوە ،! راستگۆیانە و بەرپرسیارانە زانیارییەکان وەک خۆی دەگەیەنین و لەدوایین بڕیاریشمان  بۆ خۆلادان لە بڵاوكردنەوەی هەواڵەكانی مەرگ و مردن نیشانەی ئەوپەڕی بەرپرسیاریەتی كۆمەڵایەتی و ئاكارییە.

رۆژی رۆژنامەگەری لە رۆژنامەنووسانی کوردستان پیرۆزبێت ، هیوادارین  هەموولایەکمان  هاوکاربین ، بۆ یەکخستنی هەوڵەکانمان بۆ رەخساندنی زەمینەی لەبارتر بۆ ئازادی رۆژنامەگەری سەنگین و بەرپرسیار  .

مەکتەبی راگەیاندن و هۆشیاری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved