نوسینی: د.بێستون سابوراوایی
لەم نامیلکەیەدا هەوڵدراوە بەشێوازێکی ئاسان و زانستیانە سەبارەت بە ئابوری و هەندێک زاراوەی وابەستە بەو زانستە بدوێین و پوختەی هەندێک بابەتی ئابوری سۆسیالدیموکراسی بخەینەڕوو.
هەموو مرۆڤێک لە هەرجێگە و شوێن و کاتێکدا بژی پێویستی بە ئابوریەو بیەوێت یان نەیەوێت دەچێتە ناو هەندێک چالاکی ئابورییەوە، یان خۆی دەبێتە جێگە و مەبەست و ئامرازێکی چالاکییە ئابورییەکان.
هەموو ئەوانەی کاری سیاسی و حکومی و ڕاپەڕاندنی کاروباری کۆمەڵگا دەکەن پێویستیان بەلانیکەمی تێگەیشتنی سەرەتایی هەیە لە زانستی ئابوری.
کادری ڕێکخستن و هەڵسوڕاوانی بواری کاری جەماوەریی لە هەمووان زیاتر پێویستیان بە بەرچاوڕوونی هەیە لەو ڕووەوە، ئەم نامیلکەیەش بەو مەبەستە ئامادەکراوە و پێویستە بایەخ بەخوێندنەوەی بدرێت.
لینکی کتێبی کادرو ئابوریناسی