پرۆژەی سەرجەم بەرهەمەکانی سەرۆک مام جەلال ؛ پرۆژەیەکی ئامانجدارە، لە قۆناغی یەکەمدا هەوڵ ئەدات هەموو بەرهەمە؛ بڵاوکراوەو بڵاونەکراوەکانی سەرۆک مام جەلال کۆ بکاتەوە، لە کتێب وتار و نامە و چاوپێکەوتنە بینراوو نەبینراوەکان، پاشان چاپکردن و وەرگێڕان و بڵاوکردنەوەیان. ئەمە پرۆژەیەکی کراوەیە بۆ بەشداری هەموو ئەو بەڕێزانەی لە ئەرشیفی خۆیاندا بەرهەمێک لەو بەرهەمانەیان پاراستووە، لەگەڵ پاراستنی مافە مەعنەوییەکانی ئەو بەڕێزانە.
ئەمە سادەترین پرۆژەی وەفادارییە بۆ درێژەپێدانی رێبازی سەرۆک مام جەلال، رێبازێک کە رۆشنکەرەوەی فیکری و عەمەلیی رێگای خەباتە بۆ هەموو تێکۆشەرانی رێگای رزگاریی نیشتمانی و ئاشتی و دیموکراسی و مافی مرۆڤ و مافی چارەی خۆنووسین.
لینکی کتێبی: کوردایەتی