بە نمایشکردنی نزیکەی دوو هەزار ناونیشانی جیاواز ؛ رۆژی 27/4/2024 بە بۆنەی رۆژی جیهانی کتێب؛ سێهەمین کەرنەڤاڵی کتێبی بۆردی هۆشیاری لە باخچەی کەلتوری سەرای شاری سلێمانی بەرێوەچوو.
کەرنەڤاڵ؛ توانی ڕێژەیەکی بەرچاو لە خوێنەرانی چین و توێژە جیاوازەکان کۆبکاتەوە ، هەروەک ژمارەیەک کتێبی چاپکراوی بێبەرامبەری بۆردی هۆشیاری سەر بە مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری پێشکەش بەسەردانیکاران بکات.
لە بەرامبەردا وەرگرتنی ناونیشانە جیاوازەکان بە دیاری، ژمارەیەک ناونیشانی دیکەی کتێبی بەشداربووان هێنرانە نێو چالاکیەکە، دووبارە بەخشرایەوە میوانانی بەشداربوو؛ کەرنەڤاڵی کتێبی بۆردی هۆشیاری چالاکێکی ساڵانیەو بەناو نیشانی کتێبێک بێنەو کتێبێک بە دیاری وەربگرە ئەنجام دەدرێت.
بابەتی زیاتر