یەکێتی نیشتیمانیی کوردستان
مەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
بۆردی هۆشیاری
چالاکی
ئەرشیف و مێژوو
ڕۆژمێرى ڕووداوە مێژووییەکانى (ی.ن.ک)
چاوپێکەوتننەکان
سەروەرییەکان
یادى شەهیدان
ئەلبوومى تێکۆشەران
دۆکیۆمێنتارى
بیروڕا
توێژینەوە
کتێبخانە
میدیا
چەمکناسی
هۆشیاری حیزبی
سەرەکی
یادى شەهیدان
دوو براى شەهید.. لە زێوێدا گەورەبوون و لە سەنگەرا خوێنیان بەخشى
2024-06-09
مەریوان ئەحمەد لاوە
زۆرن ئەو تێکۆشەرانەى تا دوا هەناسە و تا دوا دڵۆپى خوێنیان لە تێکۆشان نەوەستاون و بوونەتە سومبول بۆ نەتەوە و نیشتمان و خێزانە بەڕێزەکانیان، شەهید سەڵاح و شەهید کەریمى براى هەروەک باقى شەهیدانى تر سوێندیان بە خاکى کوردستان خواردبوو کە بەرامبەر بەدوژمن هەروەک چیاى پیرەمەگرون وابن و مل بۆ هیچ فاشیستێکیش شۆڕنەکەن..
شەهید سەڵاح ڕەشید و شەهید کەریمى براى نموونەى جوان و تێکۆشەرى ئەو خێزانانەبوون کە چەوسانەوە و تووندوتیژیی ڕژێمى بەعسیان پێ قبوڵ نەدەکرا و هەرچی شتێک وزەى بە خەبات ببەخشیایە ئەوان ئامادەبوون بیبەخشن، وەک ئەوەى دوو کوڕیان کردە قوربانى ڕێی خەبات و پەیامە پیرۆزەکەى کەم ژیان و کەڵ ژیانى خاڵە شیهاب و هاوڕێکانیان.
شەهید سەڵاح کاتێک دەبێتە پێشمەرگە بارودۆخى ئەوکاتى کۆمەڵگەى کوردستان لەوپەڕى خراپیدابوو، ناوچەکان لەژێر ڕق و تووڕەیی سوپاى ڕژێمى ئەوکاتى عێراقدابوو، کەم کەس دەستى تێدەچوو ببێت بە پێشمەرگە و ڕووبەڕووى دڕندەترین دەوڵەت بووەستێ و لەهەمانکاتیشدا زەبرى گورچکبڕیان لێبووەشێنن، ئەو لەوکاتەدا دەبێتە پێشمەرگە و لەماوەى شەش ساڵ لە پێشمەرگایەتى زۆرترین چالاکى لەگەڵ هاوڕێکانیدا ئەنجامدەدەن وەکو: شەڕی خڕەی زێوێ، سەر ڕێی دوكان - سلێمانى، تاسڵوجە - سلێمانی، كەڵەوانان - سلێمانی، شەڕی حەسەن تەپە، شەڕی كارێزە، دابان هەلاج، شەڕی تیمار كە لەو شەڕەدا بەسەختی بریندار دەكرێ و دەستێكی لەكاردەکەوێ، لە چەندین چالاکیتردا بەشداریکردووە و تۆمار نەکراون، بەهۆى ئەوەى پێشمەرگەیەکى چوست و چالاک و وریاش بووە، قۆناغەکانى پێشمەرگایەتى یەکلەدواییەک دەبڕێ و تا دەگاتە فەرماندەی كەرت لە تیپى (23)ى سورداش.
شەهید کەریم-ى براشى هەروەک شەهید سەڵاحى براى وەک ئەوەى بەڵێنیان بە کوردستان و یەکترى دابێ کە هەردەبێ شەهیدببن، ساڵى (١٩٨٢) پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی (ی.ن.ك)وە دەکا و ڕاستەوخۆ پەیوەندى بە بەڕێز كاك نەبەز ناسراو بە خولەی جگەرەوە دەبێ، بە شاهیدى ئەوکەسانەى تائێستا لە ژیاندا ماون بەشداری دەیان چالاکى پێشمەرگانەی ناوشارى کردووە.
لە دواى ئەو چالاکیانەى لەگەڵ هاوڕێکانیدا بەئەنجامیانگەیاندبوون، لەلایەن سیخوڕەکانى ڕژێمى بەعسەوە چاودێری دەکرێن و دواجار ئاشکرادەبن و ساڵی (1984) دەستگیردەکرێ و شەش مانگ لە ئەمنی گەورەی سلێمانی دەخرێتەژێر ئەشکەنجەیەکى قورسەوە و مەردانە و پۆڵا ئاسا بەرگەى هەموو ئەو ئەشکەنجە جیاجیایانە ئەگرێ و ناوى هاوڕێکانى نادرکێنێ و دواى ئەوەى کە هیوایان پێی نامێنێ و بۆ زیاتر هێشتنەوە و سزا و ئەشکەنجەى دەروونى دەگوازرێتەوە بۆ سجنی سەرەوە كە ئێستا بە پاركی دایك ناودەبرێ، لەوێش شەش مانگ بەسەردەبا و دواتر ئازاد دەكرێ.
دواى ئەوەى ئازاد دەکرێ و بۆ پاراستنى گیانى خۆى ڕوو لە زێدى لە دایکبوونى خۆى، گوندى زێوێ دەکا و ماوەیەک لەو گوندەدا دەمێنێتەوە، دواى شەهیدبوونى سەڵاحى براى، دەگەڕێتەوە بۆناوشار و جددیتر لە جاران ڕق و تووڕەیی خۆى دەڕژێ بەسەر عەفلەقییەکاندا و تێکەڵاوى ڕێکخستنەکان دەبێتەوە و چەندین چالاکى ئەنجامدەدەن.
گیانى شەهیدان و هەردوو برا شەهید سەڵاح و شەهید کەریم ئاسوودە و ئارامبێ و دڵنیایان دەکەین تا دوا هەناسە بەردەوامبین لەسەر ڕێبازەکەیان و پێیانبڵێین هەمیشە لە یادماندان و بەخوێنى ئێوە توانرا تەواوى دڕندەکانى بەعس لە خاکى پیرۆزى کوردستان پاکبکرێنەوە.
ژیاننامەى شەهید سەڵاح ڕەشید عەبدولڕەحمان
* سەڵاح ڕەشید عەبدولڕەحمان لە (1/6/1962) لە گوندی زێوێی سەر بە بناری پیرەمەگروون لە دایكبووە، تەمەنی دوو ساڵ بووە كە هاتوونەتە شارى سلێمانی و لە گەڕەکى سەرچنار نیشتەجێبوون. خوێندنی سەرەتایی و ناوەندی لە سەرچنار تەواو كردووە، ساڵی (1979) پەیوەندی كردووە بە ڕێكخستنەكانی (ی.ن.ك) لەلای شەهید مامۆستا جەمال تاهیر، دوای ئاشكرابوونی لە (24/4/1981) پەیوەندی بە هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە كردووە لە تیپی (47)ى پیرەمەگرون.
دواتر لە ساڵی (1983) گواستراوەتەوە بۆ تیپی (23) سورداش لای كاك ئازادی سەگرمە، بەداخەوە لە (29/7/1985) لە شێركوژ دەكەوێتە بۆسەی جاشەخۆفرۆشەكانی موستەشار عومەرە بچكۆل-ەوەو گیان بەکورد و کوردستان دەبەخشێ و شەهید دەکرێ، لە ترسنۆکى و دڕندەییاندا جەستە پیرۆزەکەى بەناوشارا و بە دوای ئۆتومبێلدا ڕادەكێشرێ و گۆڕ بزر دەکرێ و دوای (13) ڕۆژ لەڕێی ڕێکخستنەکان و پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانەوە گۆڕەکەى دەدۆزرێتەوە و بە نهێنی و لە شەوێکى ئەنگوستەچاودا دەردەهێنرێتەوە و لە گردی شەهیدان بەخاك دەسپێردرێ.
ژیانامەی شەهید كەریم ڕەشید عەبدولڕەحمان
* ساڵی (1957) لە گوندی زێوێی بناری پیرەمەگرون لە دایكبووە، دواتر لە شارى سلێمانی و لە گەڕەکى سەرچنار نیشتەجێبوون. خوێندنی سەرەتایی لە سەرچنار تەواو كردووە، ساڵی (1982) پەیوەندی بە ڕێكخستنەكانی (ی.ن.ك) كردووە و پەیوەندى ڕاستەوخۆى بە بەڕێز كاك نەبەز ناسراو بە خولەی جگەرەوە هەبووە، لەناو شاری سلێمانی و دەوروپشتیدا بەشداری دەیان چالاکى كردووە و دوای ئاشكرابوونی لە ساڵی (1984) دەستگیردەکرێ و شەش مانگ لە ئەمنی گەورەی سلێمانی بووە، دواتر دەگوازرێتەوە بۆ سجنی سەرەوە كە ئێستا بە پاركی دایك ناودەبرێ و ماوەی شەش مانگ لەو گرتووخانەیەش تەواو دەکا و دواتر ئازاد دەکرێ.
ساڵی (1991) بەشداری هەموو شەڕەكانی ڕاپەڕینی كردووە و لە ئازادكردنی شارى كەركوكیشدا ڕۆڵى گەورەى هەبووە، مخابن لە (3/4/1991) لە داستانی چیمەن شەهید دەكرێ و دواى خۆی كوڕێك جێدێڵێ بۆ كوردستان كە لە جێی خۆی درێژەی بە خەباتداوە لە ڕیزی هێزى پێشمەرگەی كوردستان كە تائێستاش بەردەوامە.
بابەتی زیاتر
تەرمی ئارام یان دزی! ئێوارەیەکى کانوونى یەکەم
داستانى قەڵاسنج.. سەلماندى کە هەرگیز یەکێتى لە بننایەت
حەمە تیماری ئەفسانەكەی برزوت - بالۆسە